حەسەن جومعە
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، ئەمساڵ 1203 حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجە له و شارە تۆمارکراوە.
دکتۆر سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بە خەندانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، ئەمساڵ 1203 کەس دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوون".
دکتۆر سەباح وتی: "نەشتەرگەری گەورە بۆ ژمارەیەکی زۆر له و کەسانە ئەنجامدراوە کە دووچاری ئه و نەخۆشییە بوونەتەوە".
وتیشی: " بۆ یەکەمجار لە شاری کەرکووک نەشتەرگەری زۆر گەورە و دەگمەن بۆ نەخۆشییە جیاوازەکان ئەنجامدراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دۆخی تەندروستی لە شاری کەرکووک لە ئاستێکی زۆر باشدایە".
- 31-12-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,017