ئاماری قوربانیانی دەستی داعش لەماوەی شەش مانگی رابردوودا
📊 ئامار و راپرسی
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکدا ئاشکرایکرد کە چەکدارانی داعش لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە سوریا نزیکەی دوو هەزار کەسیان کوشتووە.
بەپێی ئەو ئامارە کە ئاژانسی رۆیتەرز ناوەڕٍۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، تەواوی کوژراوانی دەستی داعش لە سوریا هەزار و 878 کەسە، کە زۆربەیان هاوڵاتیی مەدەنین و لەو ژمارەیەش 102یان ئەندامی داعش خۆی بوون بەتایبەت داعشە بیانییەکان کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هەوڵیان داوە واز لەو گروپە بهێنن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
بەپێی ئاماری روانگەی مافەکانی مرۆڤ، لەنێو کوژراوەکانی دەستی داعش هەشت ژن و چوار منداڵ هەن و 930 کەسیشیان سەربە هۆزی شعێتات-ی سوننەن کە رێگریان لە داعش کردووە دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی خۆرهەڵاتی سوریا بگرێت.
ئەو ژمارەیە بەشێوازی جۆراوجۆر بەدەستی داعش کوژراون هەر لە سەربڕین و بەردباران و سزادان بە بیانووی زینا و هاورەگەزبازی و دزی، ئەمە جگە لە سەربڕینی بارمتەگیراوە بیانییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا.
- 29-12-2014