图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,455
图片 105,716
书籍 19,161
相关文件 96,464
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
库尔德文件

ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
库尔德文件

ڕۆژانی 19و20-12-2014 کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەبەشداری نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کوردستان و دەرەوی ووڵات و بە ئامادەبوونی وەفدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق‌و ژمارەیەک میوان، بەرپاکرا.
سەرەتا ڕاپۆرتی چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەران لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەوە، پێشکەشکراو فرسەت درا بە پێشکەشکردنی سەرنج‌و تێبینیەکان‌ لەسەری‌. دوای وەڵام دانەوەیان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی نوێنەران پەسەندکراو کۆنگرە ڕەسمیەتی یاسایی وەرگرت.
کۆنگرە بەسرودی ئەنتەرناسیونال و دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان و خەباتی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی وسۆسیالیزم‌و بەتایبەتی هاورێ ئازاد ئەحمەد دەستی پێکرد. هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ووتەی کرانەوەی کۆنگرەی پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی بە گرنگی‌و جێگاو ڕێگای کۆنگرەی چوارەمی حزب کرد لە پەیوەند بەهەلومەرجی ئیستای ناوچەکەو عێراق‌و کوردستان‌و ئەو ئاڵوگۆرانەی کەبەهۆی سەرهەڵدانی داعشەوە سەریان هەڵداوە.
دوابەدوای وتاری کردنەوەی کۆنگرە، دەستەی سەرۆکایەتی کۆنگرە هەڵبژێردراو ڕێساکان‌و بەرنامەی کاری کۆنگرە پەسەند کرا.پێش دەسپێکردن بە بەرنامەی کاری کۆنگرە، پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لەلایەن هاوڕی موئەیەد ئەحمەد، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیەوە پێشکەش کرا. تیایدا سەرنجی ئامادەبوانی بۆ دۆخی سیاسی عێراق‌و کوردستان‌و ناوچەکەو پێویستیی بەدەستەوەگرتنی سیاسەتی کۆمۆنیستی‌و توندکردنەوەی خەبات‌و تێکۆشانی هاوبەشی هەردووحزب بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەلومەرجە لەڕوانگەی چینی کرێکارو کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە ڕاکێشا.
بەرنامەی کاری کۆنگرە بریتی بوو لەم بڕگانەی خوارەوە:
1/راپۆرتی کارو چالاکیەکانی حزب لەنێوان دوو کۆنگرەدا.
2/ بەڵگەنامەی "مانیفێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ ئاڵوگۆری شۆرشگێڕانە و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان لە کوردستان"
3/دوو بەڵگەنامە لەپەیوەند بەئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی دوای گرتنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)ەوە.
4/بەرنامەی حزب.
5/ بریارو بڕیاڕنامەکان.
6/ مالیە.
7/هەڵبژاردن.
لە بڕگەی ڕاپۆرتی نێوان دوو کۆنگرەدا، هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف لەڕاپۆرتێکی سیاسیدا، ئاوڕی لە لەگرنگترین ئەو قۆناغ وێستگە سیاسی‌و عەمەلیانە دایەوە کە بەش‌و ئۆرگانەکانی حزب تێپەری کردووە. پەنجەی لەسەر کەموکوڕی‌و بەربەستەکانی سەر ڕێگای پێشرەوی‌و گەشەی حزب داناو خاڵە پۆزەتیڤەکانی هەڵسوڕانی ئەو دەورەیەشی خستەڕوو. دواتر لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە‌ سەرنج لەکارو چالاکیەکانی حزب درا. لەئەنجامدا ڕەوتی باسەکان تەئکیدیان لە دروستبوونی سیاسەتی ئەم دەورەیەی حزب، وەک سیاسەتێکی جیاوازو چینایەتی‌و کۆمۆنیستی بەرامبەر بە ڕووداوەکان کردەوەو هاوکات پێویستیی گۆڕانی ئاراستەی کاری حزب بەرەو ناوەندی خەباتێکی کۆمەڵایەتی‌و هەمەلایەنەی کرێکاران‌و زەحمەتکێشانی کوردستان‌و دەرکەوتی حزب وەک ئاڵتەرناتیڤێکی چینایەتی- سیاسی بەرامبەر بەدەسەڵاتی بۆرژوازی کوردو گشت بارودۆخی ئێستا دیاری کرد.
لەدووەم بڕگەی بەرنامەی کاری کۆنگرەدا، هاوڕێ ڕێبوار ئەحمەد قسەوباسێکی لەسەر بەڵگەنامەی "مانیفێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ ئالوگۆری شۆڕشگێڕانەو دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان لە کوردستان"، پێشکەش کردو تیایدا، ئاماژەی بەگرنگی‌و جێگاوڕێگای ئەم بەڵگەنامەیەی لەخەباتی حزب‌و جوڵانەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ ئاڵوگۆرپێدانی شۆڕشگێرانەی کۆمەڵگای کوردستان کردو هاوکات بەربەستەکانی بەردەم خەباتی چینی کرێکار بۆشۆڕشی سۆسیالیستی و ڕێگاکانی بەسەرئەنجام گەیاندنی ستراتیژی حزب وقۆناغەکانی خستەروو. پاش قسەوباس‌و سەرنجی هاوڕێیان کۆنگرە ئەم بەڵگەنامەیەی پەسەندکردو کۆمیتەی ناوەندی ڕاسپارد لەبەر ڕۆشنایی باسەکانی کۆنگرەو ئەو سەرنجانەی خرانەروو، دەقی کۆتاییەکەی ئامادە بکات‌و بیکات بە بنەمای کارو هەڵسوڕانی حیزب.
لەبڕگەی سێهەمی باسەکاندا، دوو بەڵگەنامەی جیاواز سەبارەت بە ئاڵوگۆڕە، سیاسیەکانی دوای گرتنی موسڵ لەلایەن داعشەوە خرانە بەردەم کۆنگرە. یەکێکیان بەڵگەنامەی "ئاڵوگۆڕە سیاسەکانی ئەم دواییانەی عێراق‌و کوردستان و پلاتفۆرمی هەردوو حیزب.." بوو. ئەوی دیکەیان " پلاتفۆرمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لە شەڕی دژی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامیدا" کە لەلایەن هاورێ ئاسۆکەمالەوە، پێشکەش کرا. هاورێیان عوسمانی حاجی مارف، ئاسۆ کەمال وموئەیەد ئەحمەد لەبارەی بەڵگەنامە ئامادە کراوەکانەوە، قسەوباسیان پێشکەشکرد. پاشان نوێنەرانی کۆنگرە وتووێژی چڕو هەمەلایەنەیان لەبارەی هەردوو بەڵگەنامەکەوە کردو سەرەنجام، بەڵگەنامەی هاوبەشی هەردوو حزب پەسەند کراو کۆمیتەی ناوەندی داهاتوو ڕاسپێردرا کە لەسەر بنەمای سەرنج ‌و باسەکانی ناو کۆنگرە، بەڵگەنامەکە، دارێژێتەوە و ئەو لایەنانەی پلاتفۆرمی هاورێ ئاسۆ کەمال کە لە قسەوباسەکانی کۆنگرەدا پێداگری لەسەرکرا، لەو بەڵگەنامەیەدا بگونجێنێت.
بڕگەی چوارەمی بەرنامەی کاری کۆنگرە تایبەت بوو بە بەرنامەی حیزب "بەرنامەی دونیایەکی باشتر" و ئەو ئاڵوگۆر و چاکسازیانەی،کە بەپێی بڕیاری کۆنگرەی سێهەمی حیزب، تێیدا ئەنجامدرابوو. کۆنگرە ڕەزامەندی لەسەر ئاڵۆگۆریەکان نیشانداو کۆمیتەی ناوەندی داهاتووی ڕاسپارد، کە گەڵاڵەی کۆتایی بەرنامە لەبەر ڕۆشنایی ئەو سەرنجانەی خرانە ڕوو ئامادە بکات‌و بڵاوی بکاتەوە.
لە بڕگەی پێنجەمدا، کۆنگرە وێڕای ئەوەی چاوی خشاند بەسەر ڕاپۆرتی دارایی حزبدا، لەسەر دۆخی دارایی حزب ڕاوەستاو گرفتە داراییەکان بەردەم هەلسورانی حزب و ئۆرگانەکانی تاوتوێ کردو ڕێوشوێنی پێویستی بۆ وەڵامدانەوە پێیان دیاری کرد.
لەبەندی بڕیارو بڕیارنامەکاندا، کۆنگرە چەند بڕیارێکی خستە بەرباسەوە کەلەڕاستای "گۆڕانکاری لەشێوەکاری ڕابەری"،" سیاسەتی ڕاگەیاندنی حزب"، "یاسای یەکسانی ژن وپیاو"دا ئامادەکرابوون. لەئەنجامدا بەشێک لەم بڕیارانەی پەسەند کردو ژمارەیەکیشی سپارد بەکۆمیتەی ناوەندی داهاتوو. هەر لەم بەندەدا کۆنگرە بڕیاریدا پەیامی پشتیوانی بۆ مقاوەمەت و ڕاوەستانەوەی دلێرانەی چەندمانگەی خەڵکی کۆبانی لەبەرامبەر پەلامارەکانی داعشدا بۆسەر ئەم شارە بنێرێ.
دوا بەندی کۆنگرە هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی حزب بوو کە لەژێر چاودێری‌و بە ئامادەبوونی دادوەرو نوێنەری پارێزگا بەڕێوەچوو. دوای کردنەوەی دەرگا، بەڕووی خۆکاندیدکردنی هاوڕیاندا، سەرەنجام هەریەک لە هاوڕێیان" عوسمانی حاجی مارف،محسن کەریم، ڕیبوار ئەحمەد، خەسرەو سایە، بەهار مونزیر، دەشتی جەمال، عیرفان کەریم، حسێن ساڵەح، وەستا مەهدی، مستەفا باهیر، موئەیە‌د ئەحمەد"بە ئەندامانی هەمیشەیی‌و هاورێیان"جەبار مستەفاو جەمال محسن"ی وەکو ئەندامانی یەدەکی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران.
لە دوای تەواوبوونی بەرنامەی کاری کۆنگرە، هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف وتاری کۆتایی کۆنگرەی پێشکەش کردو بە سرودی ئەنتەرناسیونال کۆتایی بەکارەکانی کۆنگرە هێنرا.بەم جۆرە کۆنگرە دوای دوو ڕۆژ لەقسەوباسی گەرم وگوڕ و ڕاشکاوانە، پەنجەی خستنەسەر گرفتەکان‌و دوای دیاریکردنی ئاراستەو هەنگاوەکانی داهاتووی حیزب، کۆتایی بەکارەکانی خۆی ‌هێنا.
ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی کۆنگرە، کۆمیتەی ناوەندی پلنیۆمی حەڤدەهەمی خۆی گرێدا، کە تیایدا هەریەک لە هاوڕێیان عوسمانی حاجی مارف، محسن کەریم، عیرفان کەریم، بەهار مونزیر، حسین ساڵەح" وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران‌و هاوڕێیان عوسمانی حاجی مارف و محسن کەریم وەکو سکرتێرو جێگری سکرتێر هەڵبژێردران.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
21-12-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览10,366
HashTag
来源
挂钩项目: 6
Publication date: 21-12-2014 (10 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 89%
89%
添加( هاوڕێ باخەوان 23-12-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览10,366
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,455
图片 105,716
书籍 19,161
相关文件 96,464
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!