پەیوەند جەلال
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشکرایکردوە کە زیاتر لە 22 هەزار کۆمپانیا لە کوردستان کاردەکەن و له و ڕێژەیەش زیاتر لە دوو هەزاریان بیانین.
ئه و ئامارەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە وەڵامی دوو پرسیاری عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان بووە کە ئاراستەی کردوون.
ئه و پەرلەمانتارە بەخەندانی ڕاگەیاند کە پرسیارێکی دیکەی سەبارەت بەوە لێکردوون کە چەند کۆمپانیا خراونەتە لیستی ڕەشەوە، بەڵام وەڵامەکەی وەزارەت به و شێوەیە بووە کە بەپێی سیستەمی تۆمارکردن و پۆلێنکردن و دیاریکردنی پلەکانی بەڵێندەرایەتی، وەزارەتی پلاندانان لەسەر داوای وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دوای بوونی هۆکاری گونجاو لەسەر پێشنیاری لیژنەی تایبەتمەند ناوی کۆمپانیا دەخرێتە لیستی ڕەشەوە بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە دوو ساڵ، هەروەها دابەزاندنی پلەی پۆلێنەکەشی بەیەک پلە لەبەرواری دانانی لە لیستی ڕەش، دوای ئەوەی کە بەنووسراو لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئاگادار دەکرێنەوە، ئەوانیش وەک وەزارەتی بازرگانی کاری ئه و کۆمپانیایە ڕادەگرن تاکو لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە لەهەر ئەنجامێک ئاگادار دەکرێنەوە.
- 22-12-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,733 gånger