وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەنێو وەزارەتەکەیاندا دەستیانکردووە بەچاکسازی و ئامارەکانی مزگەوت و ئیمام و وتاربێژانی بڵاوکردەوە کە زیاتر لەپێنج هەزار مزگەوت بوونی هەیە و ژمارەیەکیش لەفەرمانبەرانیان چووەتە نێو داعشەوە.
ئاوێنەنیوز: لەبەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداودا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمال موسلیم ئاماژەی بەوەکرد لەهەرێمی کوردستاندا 5138 مزگەوت و 2235 ئیمام و وتاربێژ بوونی هەیە.
لەبارەی ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوبراو، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتیشی "وەزارەتەکەمان نزیکەی 16 هەزار فەرمانبەر هەیە، کە تائێستا 50 فەرمانبەرمان چوونەتە نێو داعشەوە".
- 18-12-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,235