بەپێی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکووک، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا، 740 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2066 کەسیش بریندار بوون، کە زۆرینەیان دانیشتوی کەرکووکنو ئەوانی تریش خەڵکی پارێزگاکانی دیکەن.
دکتۆر سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک، لە لێدوانێکی دا بەنەوای ڕاگەیاند: بەهۆی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانەوە، چ تەقینەوەی ئۆتۆمبیل، یان بۆمبی تەوقیتکراو، یان هەر حاڵەتێکی تری کوشتن بێت، 740 شەهید لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان تۆمارکراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: لەو ژمارەیە 501 کەسیان کەرکووکینو 228 کەسیشیان دانیشتوی پارێزگای سەڵاحەدینن، ئەوانی تریش دانیشتوی پارێزگاکانی دیالە و موسڵ و ئەنبارنو، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کراون.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک، ئاشکراشیکرد: لەماوەی 10 مانگی ڕابردوو، 2066 بریندار تۆمارکراوە، کە لە کارە تیرۆریستیەکاندا بریندار بوون.