图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,435
图片 105,223
书籍 19,086
相关文件 95,720
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ساڵانە لە کوردستان 110 هەزار تۆن مریشک دەخورێت
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ساڵانە لە کوردستان 110 هەزار تۆن مریشک دەخورێت
统计和调查

ساڵانە لە کوردستان 110 هەزار تۆن مریشک دەخورێت
统计和调查

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازیی پەلەوەر لەکوردستان دەڵێت ژێرخانێکی باشی پرۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەر لە کوردستاندا هەیە. ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگەیەک بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ بدۆزێتەوە و هاوردەکردنی مریشک سنووردار بکات، دوای دوو ساڵی دیکە پێویستیان بە مریشکی هاوردەکراو نامێنێ.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 1156 پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەری گۆشت لە کوردستان هەن (414 پڕۆژە لە هەولێر، 212 پڕۆژە لە دهۆک، 431 پرۆژە لە سلێمانی و 99 پڕۆژە لە گەرمیان) کە ئێستا نزیکەی 65%یان کاردەکەن.
تێکڕای بڕی بەرهەمی ساڵانەی ئەو کێڵگانە دەگاتە نزیکەی 69 هەزار تۆن، ئەم بڕەش بەشی 70%ی پێداویستی ناوخۆ دەکات کە بەشی پێداویستی ناوخۆ لە ساڵێکدا دەگاتە 110 هەزار تۆن.
حەیدەر فەرحان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازیی پەلەوەر لە کوردستان دەڵێت "وەزارەتی کشتوکاڵ وەک پێویست پلان و ستراتیژێکی ڕوونی بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەلەوەر نییە.
ئەگەر بیەوێت ئەم کەرتە پێشبکەوێت دەبێت کەمێک دەستکراوە بێت و بازاڕێک بۆ فرۆشتنی بەرهەمی ناوخۆ بدۆزێتەوە و سنوورێک بۆ هاوردەکردنی مریشک دابنێ".
ناوبراو باسی هاوکارییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی بۆ پڕۆژەکانی پەلەوەر کرد و گوتی "لەدابەشکردنی ئالیک بڕیاربوو بە نرخی 50% پاڵپشتیمان بکەن، بەڵام دواتر بە بیانووی کەمی بودجە کەمکرایەوە بۆ 25% ئەویش بەهۆی کەمی بڕەکە بەشێکی زۆر لەخاوەن پڕۆژەکان بەریان نەکەوت".
مریشکەکانی کوردستان زۆر نەخۆش دەبن
حەیدەر فەرحان پێیوایە گەورەترین گرفتی پرۆژەی پەلەوەر لە کوردستان بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە لە نێو پەلەوەری پرۆژەکان. بۆ ئەمەش گلەیی لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات و دەڵێت "وەزارەت نەیتوانیوە وەک پێویست فریای خاوەن پرۆژەکان بکەوێت و ڕێژەی مردنی لەپرۆژەکان کەمبکاتەوە، بۆیە ڕێژەی مردن لە پرۆژەکانی کوردستان لەهەموو وڵاتانی جیهان زیاترە، ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی کشتوکاڵ باشترین تاقیگەی هەیە، بەڵام کارمەندەکانی وەکو پێویست کار ناکەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ژێرخانێکی باشیان لەو کەرتە بنیات ناوەو ئەگەر هاوکاری بکرێن دەتوانن لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بەشی پێداویستی ناوخۆ و هەندێک لە پارێزگاکانی عێراقیش دابین بکەن.
سۆران زاهیر قادر، خاوەنی دوو پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەرە لە سنووری ناحیەی قوشتەپە کە توانای لەخۆگرتنی 130 هەزار جوجەڵەی هەیە. ڕەخنەی زۆری لە وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە و دەڵێت جگە لەوەی هاوکار و پاڵپشتیان نییە، لەهەمانکاتدا نەیتوانیوە میکانزمێک بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ بدۆزێتەوە.
سۆران دەڵێت "لەکەرتی پەلەوەردا، خاوەنی کارگەکانی ئالیک و هەڵهێنەری جوجەڵە، پزیشکی ڤێتێرنێری و تەنانەت مریشکفرۆشەکانیش سوودمەند دەبن، تەنیا خاوەن پرۆژە پەلەوەر نەبێت بەهۆی تێچووی زۆری بەخێوکردن و نەبوونی بازاڕ زەرەر یەکەمن، چونکە سەربڕخانەکان مریشک وەرناگرن بەهۆی مریشکی هاوردە، خاوەن پڕۆژە هیچ ڕێگەیەکی نییە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکەی تەنیا مریشکفرۆشەکان نەبێ، ئەوانیش بەکەیفی خۆیان نرخ دادەنێن".
سۆران بۆ بنیاتنانی ئەو پرۆژە ئابوورییە 3 ملیۆن و 400 دۆلاری خەرجکردووە و بەردەوامیش بەرهەمی هەبووە، بەڵام دەڵێت بەهۆی بەرهەمی هاوردە، لە جیاتی قازانج، زەرەری کردووە. بۆ نمونە دوا وەجبەی مریشکەکانی کە لە 16/11 تەواو بووە لە فرۆشتنی 130 هەزار مریشک، 210 هەزار دۆلاری زەرەر کردووە.
بەبڕوای سۆران زاهیر ئەگەر سەرجەم پرۆژەکانی پەلەوەر بکەونە کار و سنوورێک بۆ هاوردەکردنی مریشک دابنرێت، ئێستا کوردستان دەتوانێت بۆ مریشک پشت بە پرۆژەکانی ناوخۆ ببەستێ.
دهۆکی حەزیان لە مریشکی تورکییە
حەیدەر ئاماژە بەوەدەدات لەبەر بەرهەمی هاوردەکراو خەریکە خەڵک متمانەی بە بەرهەمی خۆماڵی نامێنێت و دەڵێت "وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەتی تورکیا بەبەرنامە کار لەسەر کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی کوردستان بکاتە بازارێک بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی تورکی. لە دهۆک سەرکەوتوو بوون. ئێستا خەڵکی دهۆک ئەوەندەی مریشکی تورکی دەخۆن، مریشکی خۆماڵی ناخۆن".
وەزارەت ڕازییە
رەمەزان محەمەد، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵا و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت "سەرەرای هەموو ئەو کەموکوڕیانەی لەکەرتی پەلەوەردا هەیە، بەڵام لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا کەرتی پەلەوەر گەشەی باشی بەخۆوە بینیوە، ژمارەی پرۆژەکان لە840 پرۆژەوە بۆ 1156 پرۆژی زیادی کردووە، بڕی بەرهەمی ساڵانەش لە 26 هەزار تۆنەوە بۆ نزیکەی 69 هەزار تەن بەرزبووەتەوە کە 70%ی پێویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە".
بە قسەی وەزارەت ناکەن
سەبارەت بە گلەیی خاوەن پرۆژەکان بە تایبەتیش لە مەسەلەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە نێو پەلەوەرەکاندا. ڕەمەزان محەمەد دەڵێت "خاوەن پرۆژەکان وەک پێویست پابەند نین بەرێنماییەکانی ئێمە، ئەمەش وایکردووە زۆر بەئاسانی نەخۆشی لەنێو پڕۆژەکاندا بڵاوببێتەوە، بۆیە زیادبوونی ڕێژەی مردن و نەخۆشی 70% دەکەوێتە ئەستۆی خاوەن پرۆژەکان". گوتیشی "بەڵگە بۆ ئەوە پرۆژەمان هەیە ڕێژەی مردن لەنێوان 5% بۆ 7%ە، بەڵام پڕۆژەشمان هەیە، ڕێژەی مردنی تێیدا دەگاتە 70%".
پلانی وەزارەت: کڕینەوەی مریشک
سەبارەت بەپاڵپشتییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پڕۆژەکانی پەلەوەر، ڕەمەزان محەمەد گوتی "پاڵپشتییەکانی ئێمە بۆ پڕۆژەکانی پەلەوەر لەساڵانی ڕابردوودا بەهۆی کەمی بودجە، بریتی بوو لە ئاسانکاری بۆ دامەزراندنی پرۆژەی نوێ و دابینکردنی برێک ئالیک و سوتەمەنی و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتاکان، بەڵام ئێمە ئێستا گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی کە ئەم پاڵپشتیانە ناتوانێ کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی تێچووی بەخێوکردنی پەلەوەر هەبێت و بەرهەمی ناوخۆ کێبرکێ لەگەڵ بەرهەمی هاوردە بکات، بۆیە بۆ ساڵی داهاتوو پلانی تازەمان هەیە".
پلانە تازەکەی ئاشکرا کرد و گوتی "لەکاتی دابەزینی نرخدا، مریشک لە خاوەن پرۆژەکان دەکڕینەوە و هەڵیدەگرین، پاشان لە جیاتی مریشکی هاوردەکراو دەیخەینە بازاڕ".
- 09-12-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,323
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 09-12-2014 (10 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 79%
79%
添加( هاوڕێ باخەوان 09-12-2014
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):20-04-2015
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览6,323
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,435
图片 105,223
书籍 19,086
相关文件 95,720
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!