تا ئێستا 400 بۆمبی چێنراو لە جەلەولا پوچەڵ کراونەتەوە
📊 آمار و گەپ آزمایی
رۆژنیوز ئارێز گەرمیانی
بەرپرسێکی ئەمنی باس لە هەوڵەکانی پاککردنەوەی ناحیەی جەلەولا دەکات لە بۆمبە چێنراوەکانی چەتەکانی داعش و ئاماژەش بەوە دەکات تیمەکانی سەر بە هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگ توانیویانە زیاتر لە (400) بۆمبی چێنراو پوچەڵ بکەنەوە و قوربانیشیانداوە.
رائید فەرهاد رەفعەت بەرپرسی تاوانە گەورەکان لە خانەقین بە (رۆژنیوز) ی گوت : لە دوای ئازادکردنی ناحیەی جەلەولا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تیمەکانی هێزەکانی ئاسایش بە دوو تیم خەریکی پوچەڵکردنەوەی ئه و بۆمبە چێنراوانەن کە چەتەکانی داعش لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیان دایانناوە.
وتیشی" له و کاتەوەی کار لە هەڵگرتنەوەی بۆمبەکان دەکەن تا ئێسیتا نزیکەی 400 بۆمبیان پوچەڵ کردوەتەوە و ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک بۆمب هەن بە شێوەی مۆدێڕن دانراون و بە کارەبای ناو دەبرێن، تا نزیک نەبیتەوە لێی ناتەقێتەوە و پوچەڵکردنەوەی ئەم بۆمبانە هاوشێوەی ئەوانی ترنیە و تا رادەیەک زەحمەتە و لە ئاکامی پوچەڵکردنەوەی ئه و بۆمبانە تا ئێستا دوو ئەفسەری هێزەکانی پێشمەرگە لە هێزی پشتیوانی دوو شەهید بوونە".
بەرپرسی تاوانە گەورەکان ئاماژەی بەوەشدا" لە دوای نزیکەی 15 رۆژ لە ئازادکردنی ناحیەی جەلەولا تا ئیسشتا ئه و تیمانە توانیویانە 90% بۆمبەکانی نێوو ناحیەکە پوچەڵ بکەنەوە بە تایبەت ئەوانەی کە دیارن و دەبینرێن".
داعش لەوەی پتر لە سێ مانگی تەمەنی خویدا لەناو ناحیەی جەلەولا بە پلەی یەک کاری دانانی بۆمبی چێنراو بووە بۆ ئه و هێزانەی کە دوای ئازادکردنی جەلەولا دەچنە ناو ئه و ناحیەکەوە.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!