لە هەندێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کەگوایە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (هێڵی مۆبایلی کۆڕەک تیلیکۆم)ی قەدەغەکردبێت لە کارمەندانی، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەتدەکەینەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنیین کە زۆربەی کارمەندانمان ژمارە مۆبایلی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمیان پێیە لەسەروو هەموو مانەوە بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، بۆ ڕاستی و دروستی ئەم گوتەشمان ژمارە مۆبایلی کۆڕەکی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانیە کە بریتیە لە ژمارە (07501520906) بۆ ئاگاداری هەموو لایەک.
لەگەڵ ڕێزدا
بەشی ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,101 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!