مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای
حیزبی شیوعیحیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی
هەڵەبجەهەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە
کەرکوککەرکوک زیندانی بووە.
1963 لە نوگرە سەلمان زیندانی بووە و پاشتر دوورخراوەتەوە بۆ ناوچەکانی بەدرە و جەسان.
پیشەی چاککردنەوەی رادیۆ و تەلەڤزیۆن بووە، دوکانەکەی لە گەڕەکی کازمیە بووە لە بەغدا و پاشان لە کۆتایی هەفتاکان گەڕاوەتەوە سلێمانی و لە جادەی کاوە خەریکی هەمان پیشە بووە.
لە کۆتایی تەمەنیدا تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە و بەوهۆیەوە رۆژی
12-04-199812-04-1998 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!