"لە ماڵپەری (خەندان) ی خۆشەویست و لەهەندێک ماڵپەری تریش کەسێک بە ناوی 300 کەس ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە گوایە ئەوان کادیری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانن وازیان لە حزب هێناوە، ئێمە لە کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی زەحمەتکێشان تێکڕای ئەو زانیاریانە ڕەتدەکەینەوە، کە لە ڕاستیدا ئەوەکەسە کە ناوی (هونەر کەریم)ە پۆلیس بووە لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانیەکان لە سەر میلاکی حزبمان، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی بە ئەرکی پۆلیسی بەتیایبەت ئەو ئەرکەی لە بەرەکانی جەنگی داعش بە هاوڕێیانی ئێمە سپێردراوە لە ڕیزەکانی حزب دەرکراوە، وە ڕاژەی پۆلیسی گوستراوەتەوە سەر بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانیەکان لە سلێمانی بەدەر لەوە هیچ کێشەیەکی تری لەگەڵ حزب نەبووە."
کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی زەحمەتکێشان
05-12-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,266 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!