عەتا کوڕە گەوەری محەمەدی حاجی مەحمودە، لەساڵی 1979 لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
دواتر ئاوارەی ئێران بووە لەیەکێک لەئۆردوگانەکان نیشتەجی بوون و لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییی لە ئێران بەدەستهێناوە و زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و سویدی و عەرەبی زانیوە.
لە کۆنگرەی (چوارەم و پێنجەم وشەشەم) بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، دواپلەشەی بەرپرسی دەزگای چاودێری و بەدوادا چوون بووە.
لە گەڵ سەرهەڵدانی مەترسیەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزێکی پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان چۆتە سەنگەرەکانی بەرگری لەمحیوەری کەرکووک و لە تللوەرد جێگیر بووه و بەشداری سەرجەم ڕوو بەڕوبونەوەکانی داعشی کردووە.
رۆژی #26-11-2014# لە کەرکووک شەهید بوو.
رۆژی #27-11-2014# لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور بەخاکسپێردرا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 22,492 times
Write your comment about this item!