هێمن مامەند
وێنەیەکی فۆتۆگرافەرێکی کورد دەچیتە نێو سەد وێنەی جیهانیەوه و وێنەکانیش لەکتێبێک چاپ دەکرێت.
سەفین حەمید فۆتۆگرافەری کورد تایبەت بەخەندانی ڕاگەیاند" ساڵانە ئاژانسی فرانس پرێس باشترین 100 وێنەی ڕۆژنامەوانی لەجیهان دەست نیشان دەکات، بۆئه و مەبەستەش ئەمساڵ وێنەیەکی منی لەریزبەندی دووەم وێنەی جیهانی داناوە".
سەفین ئاماژەی بەوەشکرد" ئه و 100وێنەیە دەکرێتە کتێب و لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێس چاپ دەکرێت ".
سەبارەت بەناوەڕۆکی وێنەکەش سەفین وتی" وێنەکە کچە پێشمەرگەیەکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کاتێک لەبەرەکانی جەنگ لەدژی داعش دەجەنگێت و کاتی وێنەکەش لەدەمه و ئێوارە لە(دوبز) گیراوە".
- 26-11-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,663