لە دەڤەری سۆران 22 ئۆتۆمبێل و بەنزینخانەیەک سوتاون
📊 ئامار و راپرسی
رۆژنیوز- زاهیرئیبراهیم
ئەم ساڵ لەدەڤەری سۆران 22 ئۆتۆمبێڵ و بەنزینخانەیەک لەمێرگەسۆرسوتاون، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆرانیش رایگەیدەگەیەنێت"به بەروارود بەساڵی رابردوو، رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێل و بەنزینخانەکەمی کردووە.
عقید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای سۆران بە (رۆژنیوز)ی راگەیاند:"لەسەرەتای ئەم ساڵەوە لەسنوری دەڤەری سۆران، بەهۆی چەند رووداوێکی لە ناکاوەوە 22 ئۆتومبێلی جۆراوجۆرسوتاون، کە لەنێویاندا تانکەری سوتەمەنیش هەبووە.
بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران راشیگەیاند: ئەم ساڵ بەنزینخانەیەکیش لە گوندی بلێ ی سەربەقەزای مێرگەسۆرسوتاوە.
ناوبراو، وتیشی:" تائێستا به بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو رووداوی سوتانی بەنزینخانە و ئۆتۆمبێڵ کەمی کردووە.