لە ماوەی دوو مانگی ڕابردووی هێرشی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان بۆسەر داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکەی سوریا زیاتر لە 900 کەس کوژراون.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: بەپێی ئامارەکانی بەردەستی کە لەنێوان 23ی ئەیلولی ڕابردوو تا 21ی تشرینی دووەم کۆکراوەتەوە، بەهۆی گورزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی، 910 کەس له و ناوچانە کوژراون کە داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە دەستیان بەسەردا گرتووە.
بەگوێرەی ئامارەکە، زۆربەی کوژراوەکان لە ڕیزەکانی داعشن و له و ماوەیەدا 785 چەکداریان لێ کوژراوە، ئەمە جگەلە کوژرانی دەیان چەکداری دیکەی بەرەی نوسرە کە ئەوانیش بێبەش نەبوون له و گورزە ئاسمانییانە.
هەربەپێی ئامارەکەی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە کۆی ئه و ژمارەیە 52 هاوڵاتیی مەدەنیش کوژراون کە هەشت منداڵ و پێنج ژنیان تێدایە.
روانگەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە چاوەڕواندەکرێت زیانە گیانییەکانی ڕیزەکانی داعش زۆر لەوە زیاتر بێت کە ڕاگەیەنراوە، بەڵام بەهۆی شاردنەوەی ژمارەی کوژراوەکان و سەختیی گەیشتن بە ئاماری دروست، قەبارەی دروستی زیانە گیانییەکانی داعش نازانرێت.
- 23-11-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 14,436
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!