هەندێک لە شەهیدانی ئەمڕۆ
- ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناحیەی جەلەولا لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەستی پێکرد و شارۆچکەکە رزگارکرا. لەم شەڕانەدا 20 پێشمەرگە شەهید و دەیانیش برینداربوون.
- سوپای عیراق و هێزە چەکدارە شیعەکان ناحیەی سەعدیەیان بەیەکجاری کۆنتڕۆڵکرد.
- خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی کورد، هولیا ئاڤشار سەردانی کەمپی پەنابەرانی کۆبانێی کرد و گوێبیستی کێشەکانیان بوو و بە کوردی قسەی لەگەڵ کردن.
- لەسەر ئەرکی قاوەخانەی کلتوری پزیشک و ڕەخنەگر و نووسەر و ڕۆمان نووسی میسری و داکۆکی کار لەمافی مرۆڤ بەگشتی و مافی ئافرەت بەتایبەتی (نەوال سەعداوی) گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن چالاکوانان و کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەنووسانەوە لە هۆتێلی شاری جوان پێشوازی لێکرا.
- بەهۆی بازرگانی کردن لەگەڵ داعش و، بەقاچاغبردنی نەوت لەشاری کەرکوک، دادگای هەرێمی کوردستان چەند بەرپرسێکی سەربازی دەستگیر کرد.
- لە پرۆسەی رزگار کردنی جەلەولا، نزیکەی 100 تەرمی داعش لە ناوچەکەدا بەجێماون کە پانزەیان لە ئاوی سیرواندا خنکابوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان