ئاماری 10 مانگی رابردووی رووداوی هاتوچۆ لە هەولێر
📊 ئامار و راپرسی
رەهێل سەمەد
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی 10ی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە کە لەوماوەیەدا نزیکەی 300 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزاریش برینداربوون.
فازل حاجی، بەرێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە خەندانی راگەیاند: لەماوەی 10 مانگی رابردوودا، لە سنوری پارێزگای هەولێر، هەزار و 122 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، هەرله و ماوەیەدا 601 هەزار و 302 سەرپێچی هاتوچۆ لە سنوری هەولێر تۆمارکراون.
فازل حاجی وتیشی: بەهۆی ئه و رووداو و سەرپێچیانە، 295 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 618 هاوڵاتیی دیکەش برینداربون، ئه و ئامارانەش لە وەزارەتی تەندروستی پشتراستکراوەتەوە.
وتەبێژەی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد : ئێستا 603 هەزار و 609 ئۆتۆمبێل بە سەرجەم جۆرەکانیەوە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون، لەبەرامبەریشدا 442 هەزار و 525 مۆڵەتی شوفێریی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و کەمئەندامان و ئامێری کشتوکاڵی بە هاوڵاتیان دراوە.
- 14-11-2014