لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشی بەڕێزان عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عیراق و، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیراندا و، دوای گفتوگۆیەکی بەرهەمدار، هەردوولا ڕێککەوتن کە بگەنە چارەسەرێکی یەکسان و گشتگیر بۆ کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدرال و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەنگاوی یەکەمیش بڕیار درا:
1- حکوومەتی فیدرال بڕی (500) ملیۆن دۆلار دەداتە حکوومەتی هەرێم.
2- حکوومەتی هەرێم ڕۆژانە بڕی (150) هەزار بەرمیل نەوتی خام دەخاتە ژێر ڕکێفی حکوومەتی فیدرالەوە.
3- بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی نزیکی داهاتوودا سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەغدا دەکات، بۆ دانانی چارەسەری گشتگیر و یەکسان و دەستووری، بۆ تەواوی کێشە هەڵواسراوەکان.
2014/11/13
هەولێر
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 9,307 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!