هەڵەبجە 4 تشرینی دووەم / نۆڤەمبەر (PNA)- سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاشکرای کرد بەهۆی لافاو و بارانبارینەکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای هەڵەبجەوە بڕی زیاتر لە 150 ملیۆن دینار زیانی لێکەوتوەتەوە هاوکات لیژنەیەک پێکهاتوە بۆخەمڵاندنی زەرەرو زیانەکانی هاووڵاتیان بۆئەوەی لەداهاتودا قەرەبو بکرێنەوە.
خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە چەند ڕۆژێکە ڕووی لەناوچەکە کردوە و بووە هۆی بارینی بڕێکی زۆر باران بەتایبەت شەوی ڕابردو لەزۆربەی گەڕەکەکانی هەڵەبجە لافاو دروستبوو.
ڕونیشی کردەوە بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 30 ماڵ زیانیان پێگەیشتوەو هاوکات لەڕووی ماددیشەوە بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن دینار زیان بەهاووڵاتیان وبڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دیناریش زیانی بەرشەقام و ڕێگا گشتەیەکان گەیان گەیاندوە.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەگوتیشی: لیژنەیەک پێکهاتوە بۆخەمڵاندنی زەرەرو زیانەکانی هاووڵاتیان بۆئەوەی لەداهاتودا قەرەبو بکرێنەوە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 10,427 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!