🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا زانکۆیەکی بەرفراوانی دیجیتاڵە، سوود بەهەمووان دەگەیەنێت!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅19 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 18-02-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو، لە ناوچەی توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.[1]
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی روون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خ
📅 18-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شەماڵ موفتی
ناوی خۆی (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) یە، لەنەوەی (موفتی چاومار)ە، لە ساڵی 1955 لەشاری بەغدا لەبنەماڵەیەکی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایک بووە و سەرەتای قۆناغی خوێندنی لەوێ دەست پێکردووە.
شەماڵ موفتی دەرچووی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی بەغدای ئەمریکیی ساڵی 1972، هەروەها دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ – بەشی زانستی گڵی زانکۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی 1977 دا بووە بە مامۆستا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەکانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی وانەی ئینگلیزی بووە، لەوانە ناوەندیی کاوەی کوڕان و بناری کچان و
👫 شەماڵ موفتی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەماڵ موفتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەمەریکێ سەردار
رۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر، نووسەر و سەرۆکی ڕۆشنبیرانی کوردی ئەرمەنستان بوو. چل ساڵ بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای تازە تێکۆشانی کردبوو، سەرئەنجام ڕۆژی 19-02-2018 لە شاری کارکۆڤی ئوکراین کۆچی دواییکرد.[1]
👫 ئەمەریکێ سەردار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەمەریکێ سەردار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,325 | وێنە 57,332 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,763 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,593 |
📊 100 هەزار فەرمانبەری بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
100 هەزار فەرمانبەری بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەن
📊 ئامار و راپرسی

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات لە وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری بندیوار هەن. دەشڵێت ئەگەر حکومەت ئەمە چارەسەر نەکات با ئیدی پرسیاری ئەوە نەکات من حکومەتێکی سەرکەوتووم یان نا. راوێژکارێکی باڵای حکومەتیش دەڵێ دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ رازیکردنی خەڵکە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەوان لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە بارەی ژمارەی فەرمانبەران دەکەن لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ وەزارەتێک نییە ژمارەیەکی زۆر بندیواری نەبێ.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان زانیاری لەبارەی فەرمانبەری بندیوار دەدات مەبەستمان لە بندیوار ئەو فەرمانبەرانەن کە مووچە وەردەگرن و دەوام ناکەن، ئەمە جگە لەوەی کە بەدەیان هەزار کەس دوو یان تەنانەت سێ مووچەیان هەیە لە کوردستان.
راوێژکارێکی حکومەت:
نەبووە کەسێک یەک رۆژ دەوامی نەکردبێ و بە پلەی لیوا روکن خانەنشین بکرێت
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بۆ پەرلەمانی کوردستان رەوانە کراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان (684) هەزار فەرمانبەری هەیە.
عەلی حەمەساڵح، باسی ناوەڕۆکی هەندێ لەو لێکۆڵینەوانە دەکات کە لەسەر مووچەخۆرانی بێکار کردوویانە زۆرترین بندیوار لە وەزارەتی پێشمەرگە، کارەبا، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی، ئەوقافن. گوتیشی ئێستا دەتوانین بڵێین زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری بندیوار و دوو مووچە و سێ مووچە لە هەرێمی کوردستان هەن.
راوێژکارێکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاگاداری مەسەلەی دامەزراندنە لە حکومەت، دەڵێ لە هەرێمی کوردستان هیچ نیزام و سیاسەتێک نییە بۆ دامەزراندن. گوتیشی دامەزراندنی خەڵک تەنیا بۆ رازیکردنیان بووە لەلایەن یەکێتی و پارتی، ئەم بابەتە بۆ هەڵبژاردنەکان و لەکاتی هەڵبژاردن زۆرتر بەکاردەهات و خەڵک بە هەڕەمەکی دادەمەزرێنران.
ئەو راوێژکارە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، دەڵی لە مەسەلەی دامەزراندندا هەندێ شت کراوە لە هیچ شوێنێکی دنیا نەکراوە نەبووە کەسێک یەک رۆژ دەوامی نەکردبێ و بە پلەی لیوا روکن لە سلێمانی دامەزرابێ و خانەنشین بکرێ‌.
راوێژکارەکە دەپرسێ: چۆن دەکرێ مزگەوتێک 30 خادمی هەبێ و قوتابخانەیەکیش 15 فەڕاشی هەبێ؟.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەگوێرەی بودجە فەرمانبەر دادەمەزرێنێ، ساڵی وا هەبووە تاوەکو 30 هەزار فەرمانبەری دامەزراندووە.
راوێژکارەکەی حکومەت دەڵێ چۆن دەکرێ لەکاتێکدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە بەغداوە دێت 12% بێت، کەچی رێژەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 23%بێت، چۆن دەبێ 12 دینارت هەبێ بەسەر 23 کەسیدا دابەش بکەی؟ بێگومان ئەمە هەڵەیە. گوتیشی مادام پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 12%یە، دەبێ رێژەی فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستانیش لە 12% تێپەڕ نەکات.
عەلی حەمە ساڵح حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاگا دێنێتەوە و دەڵێت بۆ هەریەک لە وەزارەتەکان بەدواداچوون دەکەین و کردوومانە و زانیاری پێویست دەخەینە بەردەم حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە. بەڵام گوتیشی ئەگەر حکومەت ئەو کێشەیە چارەسەر نەکات، ئەوا نابێ پرسیار بکات کە ئایا کابینەکەی سەرکەوتووە یان نا.
ئێستا بەشێکی زۆری وەزارەتەکان کەوتوونەتە خۆیان بۆ ئاشکراکردنی فەرمانبەرە بندیوارەکان. وەزارەتی کارەبا 15 هەزار و 756 فەرمانبەری هەیە و وەزیرەکەی نایشارێتەوە کە بندیوار لە وەزارەتەکەی ئەو هەیە. سەڵاحەدین بابەکر، وەزیری کارەبا دەڵێ لێژنەمان بۆ ئەو بابەتە پێکهێناوە و لێکۆڵینەوە دەکەین و هەر فەرمانبەرێکی بندیواریش لای ئێمە دەرکەوت، کە بیستووومانە هەیە، ئیجرائاتی یاسایی دەکەین.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی کە دەڵێت لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، لەوبارەوە گوتی راستە فەرمانبەری بندیوار هەبووە و مووچە وەردەگرن. کەمال موسلیم دەڵێ لێژنەمان پێکهێناوە و سەنتەری هەولێریش تەواو بووە، لە لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە مزگەوتێک کە پێویستی بە چوار فەرمانبەر هەبووە، کەچی 10 کەسی هەیە، ئەوانە زیادن و زیادەکانیش لە ماڵەوەن. هەروەها گوتیشی ناعەدالەتی لە دابەشکردنی فەرمانبەرانیش هەبووە.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 28-10-2014

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-10-2014
📈 جۆری ئامار و راپرسی⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 28 2014 12:05PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 14 2017 10:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,225 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
100 هەزار فەرمانبەری بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-10-2014
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574