بەپێی ئاماریێکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان لەقایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا سەردانی 639 باڵەخانەی حکومی و ئەهلی و شوێنە گشتییەکانیان کردوە کە 61%ی لەڕووی ڕێنماییەکانی مەرجی سەلامەتییەوە گونجاو بوون، 39% گونجاو نەبوون و دەبێت لەماوەیەکی دیاریکراودا مەرج و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.
زریان محەمەد، ئاوێنەنیوز: لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنەنیوز ئەندازیاری تەلارسازی و سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان نیگار محەمەد وتی "لیژنەکەمان لەماوەی دەست بەکاربوونیەوە لە 2014/1/1 تاوەکو 2014/10/1 سەردانی 639 شوێنیان کردوە له و ڕێژە 61% لەڕووی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی مەرجی سەڵامەتییەوە گونجاو بوون و 39% گونجاو نەبوون، بۆیە ڕێنمایمان پێداون لەکاتی دیاریکراودا جێبەجێی بکەن، بە پێچەوانەوەی پسوڵەی سەرپێچیان بۆ دەکرێت، ئەکەریش بەدەوام بن، ئەوا ئه و شوێنە دادەخرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە".
لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان پێکهاتووە لەنوێنەرانی بەرێوەبەراتییەکانی دابەشکردنی کارەبا و بەگری شارستانی و قائیمقامیەت، یەکێکە لەلیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیان و سامانی هاوڵاتیان دامەزراوه و ڕۆژنە سەردانی باڵەخانەکانی بەشی ناوخۆیی و تەلاری بازرگانی و مارکێت و بانک و دەمودەزگا حکومی و ناوەندەکانی خوێندن و هوتێل و موتێل و بەنزیخانە و نەخۆشخانە و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دایانگە و باخچەی ساوایان و کافتریاو ڕیستۆرانت و شوێنە گشتییەکان دەکات.
- 27-10-2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,793 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!