رەهێل سەمەد
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای هەولێر، ڕێژەی ئەو کرێکارانەی لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەستدەدەن، کەمیکردووە.
بەرپرسێکی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمیی پرۆژەکانەوە، ڕووداوەکانی کەوتنی کرێکار و گیان لەدەست کەمبۆتەوە.
حەسەن ڕەمەزان لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکاکانی کرێکارنی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: ڕێژەی ڕووداوەکانی کەوتنی کرێکاران و گیان لەدەستدانیان لەسنوری پارێزگای هەولێر کەمیکردووە ئەویش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە.
حەسەن ڕەمەزان وتیشی: لەساڵی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای هەولێر 33 کرێکار لەسەر کارەکانیان گیانی لەدەستدا، بەڵام ئەمساڵ تاکو ئێستا تەنها نۆ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکان لەسەر کارەکانیان گیانیان لە دەستداوە.
لێپرسراوی لقی هەولێری ڕاگەیاندنی سەندیکاکانی کرێکاران ئەوەشی خستەروو: یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبونەوەی ڕووداوەکانی بەربونەوە و کەوتنی کرێکاران بۆ کەمی پرۆژەکان دەگەڕێتەوە کە ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی کەمتر پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانە ئەنجامدراوە.
روونیشیکردەوە: هۆکاری دووەم پەیوەندی بە ڕێنمایی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە کە پێشتر لەبارەی باشترکردنی شوێنی کاری کرێکاران ئاراستەی خاوەن کار و پرۆژەکانی کردبوو.
- 26-10-2014
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,961 times
Write your comment about this item!