سلێمانی.. سەدا 61 ی باڵەخانەکان مەرجی سەلامەتیان تێدایە
📊 ئامار و راپرسی
بەپێی ئاماری لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان لە قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا سەردانی 639 باڵەخانەی حکومی و ئەهلی و شوێنە گشتی یەکانیان کردوە کەلە سەدا 61ی باڵەخانەکان گونجاو بوون لە رووی رێنماییەکانی و مەرجی سەلامەتی یەوە، 39% گونجاو نەبوون، لەلایەن لیژنەکەوە مەرج و ڕێنمایی یان پێدراوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی دیاری کراودا جێبەجێی بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی ئەیولی 2014، لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان سەردانی چەند باڵەخانەیەکی بازرگانی و هۆتێل و مۆتێلیان لەشاری سلێمانی کرد، لەمیانەی بەسەرکردنەوەکاندا لە هەبوونی کەموکوڕی لە شوێنەکانیان خاوەنەکانیان لێ ئاگادارکرانەوە لەگەڵ پێدانی مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و سامانی هاوڵاتیان.
ئەندازیاری تەلارسازی نیگار محەمەد، سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان سەبارەت بە کار و ئامانجی لیژنەکە وتی: "لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکان کە ئەندامانی پێکهاتووە لە نوێنەرانی بەڕێوەبەراتییەکانی دابەشکردنی کارەبا و بەگری شارستانی و قایمقامیەت، یەکێکە لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیان و سامانی هاوڵاتیان دامەزراوە و رۆژنە سەردانی باڵەخانەکانی بەشی ناوخۆیی و تەلاری بازرگانی و مارکێت و بانکەکان و دەمودەزگا حکومەیەکان و ناوەندەکانی خوێندن و هۆتێل و مۆتێل و بەنزیخانەکان و نەخۆشخانەکان و کۆمەڵگەی نیشتەجێ بوون و داینگە و باخچەی ساوایان و کافتریا و ریستۆرانت و شوینە گشتی یەکان دەکات.
راشیگەیاند: لیژنەکەیان لەماوەی دەست بەکاربوونی لە 01-01-2014 تا 01-10-2014 سەردانی 639 شوێنیان کردوە له و رێژە لە سەدا 61 ی گونجاو بوون لە رووی جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی مەرجی سەڵامەتیەوە لە 39% گونجاو نەبوون لە رووی سەلامەتییەوە بۆیە رێنمایمان پێداون بۆ ئەوەی لەکاتی دیاری کراودا جێبەجێی بکەن بە پێچەوانەوەی پسوڵەی سەرپێچی یان بۆ دەکرێت ئەکەر هەربەدەوام بن ئەوا شوێنەکە دادەخرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
- 26-10-2014