- پێشمەرگە هێرشی کردە سەر داعش و توانی ناحیەی زوممار و 13 گوندی سنوری ناحیەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە و زیانێکی زۆر بەداعش بگەیەنێت، بەڵام ژمارەیەک پێشمەرگەش لەو شەڕەدا شەهیدکربوون کە (5)یان لەفەرماندەی هەڵگورد بوون و خەڵکی دەڤەری سۆرانن.
- شەوی ڕابردوو لەنزیک بنکەیەکی پۆلیس ونزیک ناوبازاڕی چەمچەماڵ دووکەسی بەڕەگەز عەرەب بەئاڵای داعشەوە دەگەڕان، دواتر دوای ڕووبەڕوو بونەوە یان لەگەڵ ئاسایش دەسگیرکران.
- شەڕێکی توند لە نێوان میلیشیا شیعەکان و پۆلیسی ئامادەی قەزای دووزخورماتو ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەو شەڕە ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا بریندار بوون.
- نووسەر و ڕۆشنبیر ئازاد سوبحی لەماڵەکەی خۆیدا لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,652 جار هاتیە دیتن