Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
قازانج سەری مایە دەخوا
مایە، هەموو کەلوپەلێکی گوازراوە ونەگوازراوەیە، سەرمایە بەگەڕبخرێت یان قازانجی لەدوایە یان زەرەر، هەندێجاریش هەیە(قل وبەگایەتی) دەردەچێت، زیانی زۆر بەسەرمایە دەکەوێت بۆیە سەرمای
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
کەس ناچتە قەبری کەس
لەکۆمەلی ئاینیدا گۆڕ(قەبر) جێگەی سزا و پاداشتە یان دەبێتە باخچەیەکی بەهەشت یانیش دەبێتە چاڵێکی دۆزەخ، بۆیە ترس و تۆقین لەگۆڕ له و بیروباوەڕانەدا یەکجار زۆرە و بووە بە وێردی سەر زم
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (209)
1. پشکنین: (4697 پشکنینی نوێ)
(1568 هەولێر)، (798 سلێمانی، 143 گەرمیان)، (21
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📕 سەمای فریشتەکان
سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدولعەزیز مەجیدە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو راهێن
📕 سەمای فریشتەکان
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
لە رۆژی 22-9-2020 لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر، رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەمای فریشتەکان بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەی ببوون.
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
🎵 دیاسپۆرا
لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ
🎵 دیاسپۆرا
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
ئامادەکردن : دکتۆر دڵشاد ئەحمەد [1]
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
📕 فیزیا بناسە
ئامادەکردنی: راویە ئاریان عەبدوڵڵا [1]
📕 فیزیا بناسە
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
سێشەممە، 22-09-2020 لە سلێمانی رۆژنامەنووس بەهرۆز جەعفەر، لەسەر سکاڵای نوێنەرێکی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکرا.
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەن
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
نووسەر و وەرگێڕ و زمانەوان: (محەمەد ساڵح پێندرۆیی-جگەرسۆز-).
پاش تەواوکردنی قۆناخی ناوەندی لە ناوەندی بەحرکە، ساڵی 1983 لە خانەی مامۆستایان وەردەگیرێت لە شاری هەولێر، ساڵی 1987 تەواوی دەکات و بڕوانا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
ناسر تەوێڵەیی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر روودەکاتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمە
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، زێدەڕۆییەکەش زۆربەی لەلایەن هاونیشتمانیان بووە، بەشێ
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکرد
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
مردی لەوە چاکتر ناشورێ
دوای مردنی مرۆڤ لە کۆمەڵی کوردەواریدا مردووەکە دەبرێتە سەر تاتەشۆر و ئاوی بۆ گەرم دەکرێت و جوان و پاک دەشۆردرێت و دواتر کفنی بۆ دەبڕدرێت و بەبەریا دەدرووێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقی
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
💬 باری کەر دایم قورسه
باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بەکەسێکی نەفام دەوترێت(کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی(کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کە
💬 باری کەر دایم قورسه
📷 کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر
📷 کەشتی ئالان کوردی
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی نێرگز
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-09-2001
👫 کەسایەتییەکان
بەیان کەریم ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
جەلال جۆبار
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
📝 دەقی بەلاغی کۆتایی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
دەقی بەلاغی کۆتایی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسێتی سیاسی، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، رێکخراوی کۆمەڵایەتی و پارتی سیاسی دوای ئەوەی لە رێکەوتی 11ی تشرینی یەکەمی 2014دا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا و بەئامادەبوونی دەیان کەسێتی سیاسی و رۆشنبیری دەستپێشخەرییەکمان بەناوی "دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی" راگەیاند، لەرێکەوتی 17ی هەمان مانگیشدا بەئامادەبوونی 151 ئەندامی جڤاتی گشتی، وەک نوێنەری سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، لەژێر دروشمی" لەپێناو تاکێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکراتدا" یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنمان لە سلێمانی بەڕێوەبرد و لەکۆنگرەدا بەکۆی دەنگ بڕیاری دامەزراندنی "تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان"مان دا. لە کۆنگرەکەدا جڤاتی گشتی بەچڕوپری رەوشی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی و رۆشنبیری و بەرگری و بوارەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵگای باشووری کوردستان و ئێراقی تاوتوێکرد و گەیشتە چەند ئەنجام و بڕیارێکی گرنگ. هەروەها دوای پەسندکردنی پەیماننامەی تەڤگەری ئازادی و پرۆژە بڕیارەکان، لەهەڵبژاردنێکی دیموکراتیانەدا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەر یەک لە بەڕێزان شیلان شاکر و محەمەد عەبدوڵڵا و دەستەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە 15 ئەندامی کۆنگرە هەڵبژێردران.
لەدایکبوونی تەڤگەرەکەمان لەکاتێکدایە کە لەچوارچێوەی پیلانگێڕییەکی دژە کورد و کوردستاندا گروپی چەتەکانی داعش بە پشتیوانی و هاوکارییەکی گەورەی دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و چەندین دەوڵەت و هێزی جیهانی و ناوچەیی دیکە پەلامارێکی داگیرکارانەی کوردستانیان دەستپێکردووە و بەهەموو دڕندەییەکەوە لەهەوڵی قڕکردنی گەلی کوردستان دان. گەلی کوردستانیش لەهەموو ئاستەکاندا، بەتایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستاندا؛ پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا دلێرەکانی کوردستان بەرگری و بەرخۆدانێکی مێژوویی و نەوازەیان نواندووە، بەتایبەتی لە کۆبانێدا گەل و شەڕڤانەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرخۆدانێکیان نواندووە کە لەهەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا نموونەیەکی نەوازەیە. بۆیە کۆبانێ ئیتر مێژووێکی پڕشنگداری تۆمار کرد و داهاتووێکی شکۆداریشی بۆ گەلەکەمان مسۆگەر کرد. ئیدی بەرخۆدانی کۆبانێ بۆتە سیمبۆلی بەرخۆدانی گەلی کوردستان و تەواوی مرۆڤایەتی، سیمبۆلی بەرگریکردن لە کەرامەت و ژیانی ئازادانەی گەلی کوردستان. ئەمەش ئەرکی ئێمەی لەبەرامبەر بە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی تەڤگەرەکەمانی روونتر و مەزنتر کردووە.
هەروەها دامەزراندنی تەڤگەرەکەمان "تەڤگەری ئازادی" لەکاتێکدایە کە سیستەمی باڵادەستی جیهانی لەنێو گێژاوێکی قووڵی بونیادی دایە و تەواوی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتیشی پەلکێشی ئەو گێژاوە هەمەلایەنە کردووە، لەپێناو لەسەرپێ مانەوەی خۆیشیدا کەوتۆتە نێو ململانێ و جەنگێکی خوێناوی جیهانییەوە و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوینیشی کردۆتە چەقی ئەو ململانێ و جەنگە. کوردستان و هەر چوار دەوڵەتی باڵادەستی سەر کوردستانیش وەک ناوەندی ئەم ناوچەیە بوونەتە گۆڕەپانی سەرەکی یەکلاییکردنەوەی ململانێ و جەنگەکان. بەمەش کاریگەری تەواوی ململانێ و جەنگە جیهانی و ناوچەیی و هەرێمییەکان راستەوخۆ کاریگەری هەمەلایەنەی بەسەر کوردستان و ئەو دەوڵەتە قەوارەپارێزانەدا هەیە.
باشووری کوردستانیش وەک بەشێکی کوردستان و لەسنووری ئێراقدا گۆڕەپانێکی گرنگی ئەم دۆخە گێژاوییەیە و کاریگەری راستەوخۆی جیهان و ناوچەکەی بەسەرەوەیە. تەنانەت هەم بۆتە گۆڕەپانێکی سەرەکی و هەمیش بۆتە بەشێک لە ململانێ و جەنگی نێوان جەمسەر و رەوتە ململانێکار و ناکۆکەکان. وێڕای 23 ساڵ ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی لە هەرێمدا، کەچی لە ئاستی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و دۆخی کۆمەڵایەتیدا لەنێو گێژاوێکی قووڵ و بەرفراوان دایە و ئیتر سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و کۆمەڵگا بۆتە سیستەمی قەیران و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا زەمینەی گۆڕانکارییەکی بنچینەیی گەورەی لەهەناوی خۆیدا هەڵگرتووە.
ئێمە لە کۆنگرەکەماندا؛ گەیشتینە ئەو راستییەی کە" هەرچەندە ناڕەزاییە جەماوەرییەکان لەبەرامبەر بەم دۆخەدا تادێت زیاتر و چڕتر دەبێتەوە، بەڵام دەسەڵات بەهۆی تایبەتمەندییە قۆرخکارییەکەیەوە هێشتا بێباکە لە وەڵامی ئەرێنیانەی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان. بەمەش دەسەڵات لەبری بوون بە هێزی چارەسەرکردنی ئەو دۆخە گێژاوییەی کە خۆی و کۆمەڵگاشی تێخستووە، بۆتە سەرچاوەی کێشە و قەیرانەکان و لەهەوڵەکانی بۆ رزگاربوون لەم دۆخەدا بەبنبەستی گەیشتووە. هێز و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بەهۆی مەیلی دەسەڵاتخوازێتی و نەبوونی ستراتیژ و بەرنامەیەکی چارەسەرئامێز بۆ کێشە و قەیرانەکان نەیانتوانیوە ببنە هێزی چارەسەری و لەگەڵ یەکەم هەنگاوی بەشداربوونیان لە دەسەڵاتدا بوونە هێزی یەدەگی دەسەڵات و ئەو وزە و پشتیوانییە جەماوەرییەی بەدەستیان هێنابوو، خستیانە خزمەت ئیدارەکردنی کێشە و قەیرانەکان نەک چارەسەرکردنیان. بەمەش ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز ناڕەزاییەکان و هیوا و داخوازییەکانی کۆمەڵگای وەک پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە دەسەڵات بەکارهێنا و دۆخێکی بێ ئۆپۆزسیۆنی لەناو پەرلەماندا هێنایەکایەوە. بەڵام ئەمە نە بەواتای چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان دێت و نە ناڕەزایی و هیوا و داخوازییەکانی کۆمەڵگاش کۆتاییان پێدێت. بۆیە کۆمەڵگا، لەسەرووی هەموویانەوە چین و توێژە هەژار و رەنجدەرەکان، تا گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی خۆیان دەستبەرداری تێکۆشانی خۆیان نابن و بەردەوام لەنێو لێگەڕینی چارەسەری دان و لەمیانەی چالاکییە ناڕەزاییەکانییەوە هێزی نوێی گۆڕانکاری و وەرچەرخان و توانستی چارەسەری دەئافرێنن."
لەسەر ئەم بنەمایە؛ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان کە بزووتنەوەیەکی نوێی جڤاکی سیاسی خاوەن جیهانبینی و رێبازی وەرچەرخانی دیموکراتیانەیە لەپێناو وەڵامدانەوەیەکی راستی ئەم دۆخە دژوارەی کە ئێستا لە باشووری کوردستاندا دەگوزەرێت لەدایک بووە و بەم ئامانجەشەوە تێکۆشانی خۆی دەستپێدەکات. مسۆگەر تەڤگەرەکەمان خۆی بە جێگرەوە یان دژبەری هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی دیاریکراو نابینێت. بەڵام بە رۆح و فیکرێکی ئۆپۆزسیۆنی رادیکاڵ و پۆزەتیڤ کار و خەباتی خۆی بەڕێوە دەبات، بۆئەوەی ببێتە هێزی چارەسەری کێشە و قەیرانەکان و بەشدارێکی چالاک و کاریگەر لە بونیادنانی سیستەمێکی سیاسی جڤاکی دیموکراتی. سەبارەت بە پرسە زیهنی، سیاسی، جڤاکی، چاندی و ئابوورییەکانی کۆمەڵگاش پرۆژە و خەباتی چارەسەرئامێزی خۆی دەبێت.
لەیەکەمین کۆنگرەی جڤاتی گشتی تەڤگەری ئازادیدا لەمیانەی گفتوگۆیەکی کراوە و ئازادانەدا بەشێوەیەکی روون جیهانبینی و رێبازی کار و خەباتی تەڤگەرەکەمان و ئەرک و ئامانجەکانی دەستنیشان کرد و مۆدیلێکی نوێی رێکخستنی دامەزراند. لە کۆنگرەدا رێبازی کار و خەباتی تەڤگەری ئازادیمان دەستنیشان بوو، کە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی ئازادیخوازە و بەشداری ژنان لەهەموو بوار و ئاستەکانی تێکۆشاندا لەسەر بنەمای بەشداری هاوبەش و یەکسان دەبێت و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بنەمایەکی سەرەکی بەڕێوەبردنی کار و خەباتمانە. هەروەها دیموکراتیزەکردنی تاک و جڤاک بۆ گۆڕان و وەرچەرخانی دیموکراتی شێوازی بنچینەییمان دەبێت. لەئاستی هەرێم و شار و شارۆچکە و گوندەکانیشدا سیستەمی ئەنجوومەنەکان بەبنەما وەردەگرین.
هەروەها سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری و بەرگری خۆیی لەئاستی نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموکراتی و خزمەتگوزاریدا چەندین بڕیاری گرنگی وەرگرت، گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: لەبواری نەتەوەیی و نیشتمانیدا
1. لەپێناو یەکێتی و یەکگرتنەوەی جڤاک و خاکی کوردستاندا کۆنفیدراڵی دیموکراتی کوردستان بەئامانجی ستراتیژی خۆی دەبینێت.
2.هەموو هەوڵێکمان بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی تەرخان دەکەین. لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی ئامادە دەکەین و پشتیوانی تەواو لە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلەکەمان و هەوڵە ئاشتیخوازییەکان بۆ چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد لەپارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین.
3. پرۆژەیەکی دەستووری بۆ ئێراقێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتی ئامادە دەکەین کە ماف و ئازادی گەلی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێراق مسۆگەر بکات.
4. پرۆژەیەکی دیموکراتی بۆ چارەسەری پرسی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادە دەکەین.
5. لەچوارچێوەی پرۆژەی نەتەوەیی و نیشتمانیدا خەباتی جددی و هەمەلانە بۆ پاراستنی زمان و شێوەزارەکان و شوێنەوار و کەلەپوور و فۆلکلۆری کوردەواری و گەلانی دیکەی کوردستان دەکەین.
6. بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بەرگری و بەرخۆدانی شکۆمەندانەی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا گیانبازییەکانی کوردستان دەکەین کە دژ بە هێرشە دڕندەییەکانی چەتەکانی داعش و ئەوانەش کە پشتیوانی و هاوکاری ئەو گروپە سەرلێشێواوانە دەکەن لەسەنگەری کەرامەت و بەرگریکردن دان. بەتایبەتی بەرخۆدانی گەلەکەمان و شەڕڤانە بوێرەکانی یەپەگە و یەپەژە لە کۆبانێ و تەواوی رۆژئاوای کوردستان کە ئیدی بۆتە ناسنامەی بەرخۆدانڤانێتی گەلی کوردستان لەجیهاندا.
7. لەپێناو تێگەیشتنێکی راست و دیموکراتیانە بۆ رۆڵی ئایین و ئایینزا و تەریقەتەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگادا بێتەدی و مەترسییەکانی هەموو جۆرە توندڕەوی و دەمارگیرییەکی ئایینی و ئایینزایی رێگیریی لێبکرێت پرۆژە و هەوڵ و تێکۆشانی دیموکراتیانەمان پەرەپێدەدەین.
دووەم: لەبواری سیاسەتی دیموکراتیدا
1.خەباتی ئۆپۆزسیۆنبوونی رادیکاڵانەی دیموکراتی تەڤگەرەکەمان لەسەر بنەمای ئۆپۆزسیۆنێتی پۆزەتیڤ دەستپێدەکەین و لە بەرەی گەل و ئازادیخوازان و دیموکراتیخوازاندا تێکۆشانمان بەرەوپێشەوە دەبەین.
2. کار بۆ پێشخستنی بەرەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی لە کەسێتی ئازادیخواز، لایەنە سیاسییە دیموکراتیخوازەکان و رێکخراوە جڤاکییەکان دەکەین.
3.لەپێناو داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراتیدا پرۆژەیەکی دەستووری پێشکەش بە رای گشتی کوردستان و پەرلەمانی هەرێم دەکەین.
4. کار بۆ وەدەرنانی هەموو هێزە سەربازی و دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتان و ئەو دەزگایانەی بەناوی دیکەوە دامەزراون دەکەین کە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیمان دەگەیەنن.
5. لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا هەوڵدەدەین گەل لەهەموو هەرێم و شار و لادێکانیدا خاوەن هێزی خۆیی بەرگریکردن بێت.
6. بۆئەوەی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، دەزگای هەواڵگری، پۆلیس و سەرجەم دەزگاکانی تر ببنە دەزگای هەموو وڵات خەبات دەکەین تاکو ئەو دەزگایانە سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە.
سێیەم: لەبواری ئابووری و کارگێڕییدا
1. بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لەهەموو کایەکانی سیستەمی سیاسی و کارگێڕیدا پرۆژە و خەباتی کرداری و جەماوەری پەرەپێدەدەین.
2. کار بۆ سەرلەنوێ رێکخستنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە باشووری کوردستان و ئێراق دەکەین کە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتی بەبنەما وەربگیرێت و ناوەندێتی کەم بکاتەوە، سنوورە کارگێڕییەکان بەگوێرەی هاوسەنگی و راستینەی دیموگرافی دانیشتوان رێکبخرێنەوە.
3. لەبەرامبەر بە هەموو پرۆژە ئابوورییە پاوانخوازییە چەوسێنەرەکان تێکۆشان دەکەین.
4. کار بۆ خۆماڵیکردن و بە نیشتمانیکردنی سامانی نەوت و گاز و سەرجەم وزە و کانە سروشتییەکان و هەموو بوارەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان، تەندروستی، خوێندن و گەیاندن دەکەین.
5. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵی و موڵکدارییەکان و گەڕاندنەوەی مافی موڵکێتی بۆ جوتیاران پرۆژەیەکی چاکسازی کشتوکاڵی ئامادە دەکەین.
6. کاری جددی بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و گەڕانەوە بۆ گوندەکان دەکەین و لەبواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریدا دەبینە خاوەن پرۆژەی هەروەزکاری.
چوارەم: لەبواری کۆمەڵایەتیدا
1. بۆئەوەی بێکاری نەمێنێت و ژیان و مافەکانی کرێکار و رەنجدەران بپارێزرێن تێکۆشان دەکەین و بە پێویستییەکی گرنگی دەبینین کە یاسای مسۆگەری کۆمەڵایەتی و تەندروستی (الچمان الاجتماعی و الصحی) بۆ هەموو کەسێک لەهەر تەمەنێکدا بێت دابڕێژرێت و جێبەجێ ببێت.
2. کار بۆ دیموکراتیزەکردنی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لەهەموو ئاستەکاندا دەکەین و پرۆژەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراتی لەئاستی هەرێم و شار و گەڕەک و لادێکاندا پێشدەخەین.
4. کار بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان و جێگیرکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو لە دایەنگە و باخچەی منداڵان و خوێندگای سەرەتایی و نەشونمای سروستیانەی منداڵان دەکەین و رێگیری لەهەموو جۆرە کارپێکردنێکی منداڵان دەکەین.
5. لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە و ئارام بۆ پیر و پەککەوتە، کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تێدەکۆشین.
6. کار بۆ گۆڕینی سیستەمی تەندروستی و دابینکردنی بیمەی تەندروستی بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان دەکەین.
7. بۆ نەهێشتنی کرێچێتی و کێشەی نیشتەجێبوون پەرە بە پرۆژە هەرەوەزییەکان دەدەین.
پێنجەم: لەبواری ماف و ئازادییەکانی ژناندا
1. لەپێناوی ئەوەی ژن ناسنامە و ئیرادەی خۆی بەدەست بێنێتەوە و پێشەنگایەتی بونیادنانی جڤاکێکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر بکات تێکۆشانی هەمەلایەنەی خۆمان پێشدەخەین.
2.چەند پرۆژەیەکی تایبەت سەبارەت بە دۆخی ژنان ئامادە دەکەین لەوانە: پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی ئەو یاسانەی کەوا جیاکاری نەرێنی رەگەزیان بە بنچینە وەرگرتووە، وەک: یاسای باری کەسێتی، یاسای سزادان، یاسای کار و یاسای دژ بە لەشفرۆشی. پرۆژە یاسایەک سەبارەت بە ژنکوژی و بڕینەوەی سزای هەتاهەتایی بۆ هەر ژنکوژێک، بەمەرجێک هیچ لێبوردنێکی گشتی و تایبەت نەیگرێتەوە. پرۆژە یاسایەک بۆ چەسپاندنی رێژەیەک کە کەمتر نەبێت لە %40 بۆ ژنان لەسەرجەم کاروباری دەزگاکانی هەرێمدا. پرۆژە یاسایەک بۆئەوەی لەهەموو دامەزراوەکاندا سەرۆک یان جێگرەکەی ژن بێت، یاخود سیستەمی هاوسەرۆکی پەیڕەو بکرێت.
شەشەم: لەبواری ماف و ئازادییەکانی گەنجاندا
1. لەپێناو نەهێشتنی هەژاری، بێکاری، مشەخۆری و تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو ریزەکانی گەنجاندا لەهەموو ئاست و شوێنێکدا کۆمەڵەی هەرەوەزی ئاوادەکەین.
2.لەبەرامبەر بە هەموو جۆرە شاڵاوێکی کولتووری کە بەمەبەستی شێواندنی کەسێتی گەنج و لەدەستدانی وزە و توانست و پێشەنگایەتییە ئازادیخوازییەکەی گەنجان بەئامانج وەربگرێت، تێکۆشانی هەمەلایەنە دەکەین.
3. لەپێناو پێشەنگایەتیکردنی گەنجان لە بەرگریکردن لە گەل و وڵاتدا لەچوارچێوەی بەرگری خۆیی و رەوادا هوشیاری بەرگریکردن و خۆڕێکخستەکردنی گەنجان لە ئاستی هەرێم و شار و لادێکاندا بەبنچینە وەردەگرین.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارانەدا تەڤگەری ئازادیمان گەلێک بڕیاری دیکەی وەرگرتووە و چەندین پرۆژەشمان بۆ یەکەم قۆناخی خەبات و تێکۆشانمان ئامادە کردووە. مسۆگەر ئێمە لە خەبات و تێکۆشانی خۆماندا پەروەردەی زیهنی دیموکراتی و رێکخستنی جەماوەری و ئیرادەی ئازاد بە بنەما وەردەگرین، گەل و جەماوەر بە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی سەرەکی خۆمان دەزانین. سەرکەوتن و بەئامانج گەیشتنی تەڤگەرەکەشمان هەر تەنیا بە پشتیوانی گەل دێتەدی.
لە کۆتاییدا ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان دەخوازین لە وڵاتەکەمان و لەنێو گەلەکەماندا ببین بە تەڤگەرێکی جێی باوەڕی و متمانەی گەلەکەمان، ببینە سەرچاوەی هیوا و ئیرادە و هێزی تێکۆشان و بەرگریکردن لە ماف و ئازادییەکانی گەل. لەم پێناوەشدا بە باوەڕی و ئیرادەیەکی تۆکمە و بە جۆشوخرۆشێکی شۆڕشگێرانەوە و بە ئەشقێکی مەزن بۆ ئازادی لەتێکۆشاندا دەبین. ئێمە داوای دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی نەتەوەیی و دیموکراتی لەهەموو لایەنە سیاسییە ئازادیخواز و دیموکراتیخوازەکان و رێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و کەسێتییە وڵاتپارێزەکان دەکەین کە بەهەماهەنگی و تەبایی لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی و لەسەر بنەمایەکی دیموکراتیانە بەیەکەوە کار و خەبات بکەین و ببینە خاوەن پرۆژە و ستراتیژ و بەرەی نەتەوەیی و دیموکراتی هاوبەش. لەسەر ئەم بنەمایە؛ بۆئەوەی هەموومان رۆڵمان لە بونیادنانی تاکێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکرات و سیستەمێکی سیاسی جڤاکی دیموکراتدا هەبێت بانگەوازی لە گەلەکەمان بەگشتی و ژنان و گەنجان، چین و توێژە چەوساوە و رەنجدەرەکان، کەسێتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکان بەتایبەتی دەکەین کە؛ لەدەوری تەڤگەرەکەماندا کۆببنەوە، تاکو ئیرادەیەکی ئازاد و یەکگرتوو نیشان بدەین و ژیانێکی ئازاد و دادپەروەر و ئاشتی و دیموکرات بونیاد بنێین.
سڵاو لە تەواوی گەلی کوردستان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدانی رێگای ئازادی. سڵاو لەو پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلایانە دەکەین کە لە جەلەولاوە تا کەرکوک، لە مەخمورەوە تا شەنگال، لە رەبیعەوە تا سەرێکانی و کۆبانێ لە سەنگەرەکانی رووبەڕوونەوەدا بەرگری لە گەل و نیشتمان و کەرامەتی نەتەوەییمان و تەواوی مرۆڤایەتی دەکەن.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
21-10-2014
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-10-2014
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-10-2014
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 22 2014 3:22PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 8 2017 4:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,407 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بە هۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بە هۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و رۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردن کردن
حەمەی نێرگز
23-09-2001
باشووری کوردستان
- هێزێکی سەربازانی ئیسلام لە ناوچەی هەڵەبجە هێرشی کردە سەر هێزەکانی ینک لە گوندی خێڵی حەمە، کەبووە هۆی شەهیدکردنی دەیان پێشمەرگەی یەکێتی و تەرمەکانیشیان شێواندن.[1][2]
23-09-2001
بەیان کەریم ئەحمەد
ساڵی 1953 لە کاتی دوورخستنەوە و سزادانی باوکی لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی لە مەنفای بەدرە و جەسان لە دایکبووە.
لەژێر کاریگەری و ڕۆڵی دایک و باوکی، لە تەمەنی منداڵیەوە دێتە ناو کۆڕی تێکۆشانی سەخت و پڕ لە قوربانیدان لە ڕیزی حزبی شیوعیدا.
لە ساڵی 1981 لە بەشی زمان و ئەدەبی روسی لە زانکۆی مۆسکۆ درێژە بە خوێندن دەدات و بە سەرکەوتوویی تەواوی دەکات، چالاکی سیاسی و هۆزانەوان بووە. کچی سیاسەتمەداری بەناوبانگ کەریم ئەحمەد - ئەبو سەلیم بوو. رۆژی 23-09-2019 کۆچی دوایی کرد.
بەیان کەریم ئەحمەد
جەلال جۆبار
هۆزانەوان جەلال سەعید عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1929 لەشاری کۆیە لەدایک بووە. رۆژی 23-09-2018 کۆچی دوایی کرد.
جەلال جۆبار
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. رۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574