حەسەن جومعە
بە پێی ئاماری هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک و نەخۆشخانەکانی حەویجە، لەسەرەتای شەڕو پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگه و داعش ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی کەرکووک و دەوربەری کوژراوو بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بە خەندانی ڕاگەیاند: بە پێی ئاماری هێزەکانی پێشمەرگه و دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک و نەخۆشخانەکانی حەویجە، لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگه و داعش، لە ناوچەکانی سنووری کەرکووک تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 250 کوژراویان هەیە، لەگەڵ نزیکەی 340 بریندار.
ئه و سەرچاوەیە وتی: "کوژران و بریندار بوونی ئه و ژمارە زۆرەی داعش لە سنووری کەرکووک دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ پێشمەرگە و لە هەمانکاتدا ڕووخاندنی ورەی داعشە".
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، "لە نێوان چەکدارە کوژراوەکانی داعش چوار کەسیان کوردن، له و چوار کەسەش دوانیان خەڵکی کەرکووکن، بەڵام دوانەکەی دیکە نەزانراوە خەڵکی کام ناوچەی تری کوردستانن".
- 13-10-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 13,874
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!