ئاماری هاتنی گەشتیاران - جەژنی قوربان 2014
📊 ئامار و راپرسی
هەستیار
لە ماوەی رۆژانی عارفه و یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قوربانەوە، نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتی وەک گەشتیارو ئاوارە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانیان کردوە، ئەمەش بەراورد بە چاو ساڵانی پێشوو رێژەکە بۆ نیوەی دابەزیوە.
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە خەندانی راگەیاند: لەماوەی سێ رۆژی رابردودا هاتنی گەشتیارو ئاوارە، بۆ ناوچە گەشتیارییەکان نزیکەی 10 هەزار کەس بووە، چونکە هێشتا بۆیان جیاناکرێتەوە کێ گەشتیاربووه و کێش ئاوارە.
ئارام شوانی وتی: رۆژی هەینی (عارفە) لە بازگەی کەڵەوانانەوە 100 کەس، لە تاسڵوجە 890 کەس، عەربەت 613 کەس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 622 کەس، مەرزی باشماخ هەزارو 275 کەس هاتوون.
ئاماژەی بەوەشدا، کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە تاسڵوجە 863 کەس، عەربەت 783 کەس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 799 کەس، مەرزی باشماخ 730 کەس هاتوون
راشیگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە دووەم رۆژی جەژنی قوربان، لە بازگەی کەڵەوانانەوە 42 کەس، لە تاسڵوجە 627کەس، عەربەت 642 کەس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 629 کەس، مەرزی باشماخ 930کەس هاتوون.
05-10-2014