(ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، لە ڕۆژی (07-02-1985)دا چەند جاشێکی وەهاب عەیشێ کە خزموکەسی مەعروف ئاغای کورتاندرو بوون شەهیدیان کرد لە تۆڵەی کوژرانی مەعروف ئاغای کورتاندروو کە ناوبراو لە ڕێکەوتی (01-10-1974)دا هێزێکی شیوعییەکانی #دیبەگە# و مەخموری بردە سەر کۆمەڵێک پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی ناسرو پێشمەرگەیەک شەهید بوو، هەشت پێشمەرگەش بەدیل گیران و دواتر لە شەوی (27/28-4-1975)دا لە بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ لە سێدارە دران. دوای چەند ساڵێک خزموکەسی لە سێدارە دراوەکان لە تۆڵەی لە سێدارە دراوەکان، مەعروف ئاغای موختاریان کوشت، جاشەکانی خزموکەسی مەعروف لە ساڵی (1985)دا سەعیدیان لە گەڕەکی ئیسکان لەبەرانبەر (قصر الشمال)دا لە تۆڵەی مەعروف ئاغا شەهید کرد.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 650 times