سەردار سەعید سۆفی
ناوی چواری: سەردار سەعید سۆفی حەمەد
لەدایکبووی: 1966
شوینی لە دایک بوون: گەرەکی سێ تاقان
هەولێرهەولێر
عەشیرەت: سیان
ئاستی خوێندن: تا پۆلی پێنجەمی ئامادەیی خوێندوە.
ئەوقوتابخانانەی تیای خوێندوە : پۆلی یەکەمی سەرەتای لە قوتابخانەی دەربەندی گۆم تەواو کردوە، تا پۆلی پێنجەمی ئامادەی لە خویندنگاکان ی(بێتووش ئازادی – سەربەستی – هەڵمەت) لە هەولێر تەواو کردووە.
باری خێزان: سەڵت
ساڵی پەیوەندی بە رێکخستنەکانی کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان 1980
لەتەمەنی (14) ساڵی کاری تەتەری کروە لەنێوان (هەولێر و
بەستەستێنبەستەستێن) نامەکانی هەولێری بردووەو نامەکانی سەرکردایەتی ومەکتەبی رێکخستن و چاپەمەنیەکانی گەیاندۆتەوە هەولێر.
سەرەتای ساڵی 1983کاتێک پۆلی پێنجەمی ئامادەیی بوو دەزگا ئەمنیەکان دەستگیریان کرد، بەلام پاش ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆر هیچی نەدرکاندوەو ناچار ئازادیان کردوە.
ساڵی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتی : 1983 لەسنوری مەلبەندی 3ی رێکخستنی هەولێر
یەکەمجار پەیوەندی بە: کاکە عەبە لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی
چۆمانچۆمان کردووە.
ناوی ئەو ئۆرگانەی کاری تیا کردوە: کەرتی رێکخستنی چۆمان
دواترلە تیپی 83 ی هەورێ و دوای دروست بوونی
تیپی 85ی بەڕانەتیتیپی 85ی بەڕانەتی دێتە ئەو تیپە و لەکەرتی 3 بەردەوام دەبێ
لە ساڵی 1985 بە قارەمانی گرتنی یەکەم رەبیەی پاش کۆتایی هاتنی وتوێژی نێوان یەکێتی و رژێمی عێراق لە ناوچەی هیران دادەنرێت.
دواتر خۆی بۆ چالاکیە فەردیەکان ئامادە کرد بۆ لێدانی ئەفسەرانی سوپاو بەرپرسە بالاکانی حکومەت.
لە 19ی ئازاری 1986لەگەل دوو هاورێ ی تر لەسەرشەقامی مەنتکاوە تەقەیان لە ئیبراهیم زەنگەنە پارێزگای هەولێرکردوو برینداریان کرد، ئەم چالاکیە رەنگدانەوەیەکی گەورەی دایەوە.
ساڵی 1986 لەبەرزۆری چالاکی و ئازایەکەی کراوە بە فەرماندەی کەرتی 3ی شەهیدان لە تیپی 85ی بەرانەتی.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی 3 جار بریندار بووە.
ئەو پلەی بڕیویەتی:
1- فەرماندەی مەفرەزەی ناو شار.
2- فەرماندەی کەرتی بارەگای تیپی 85ی بەڕانەتی
شەهید سەردار بۆ هەرچالاکیەک رۆیشتبێ چوار چەکی بردوە (کلانشکۆف، بی کەیسی، ئارپێجی، دەمانچە).
ئەو شەڕانەی بەشداری تیدا کردووە: زیاتر لە 84 چالاکی ناو هەولێر و جادە سەرەکیەکانی چوار دەوری هەولێر وجادەی
کەرکوککەرکوک جادەی
مەخموورمەخموور جادەی قوشتەپە
کۆیەکۆیە هەولێر جادەی موسڵ لە دەرفەتێکی دەگمەندا چالاکیەکی گەیاندۆتە نزیک شارۆچکەی بەرتللەی سەربە پارێزگای نەینەوا لێدانی پارێزگاری هەولێر ئیبراهیم زەنگەنە و سەرجەم ئەو شەڕانەی مەڵبەندی 3 و تیپی 85 ی بەڕانەتی کە لەو ماوەیەدا ئەنجام دراوە.
لە داستانی بەرگری لە چیای کێشکێ لە کاتی هێرشی دوژمن لە
30-06-198730-06-1987 گیانی بەخت کردووە.
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!