نەبوونی مووچە قوربانیکردنیش کەمدەکاتەوە
📊 统计和调查
بەو پێیەی جەژنی قوربان بە سەربڕینی ئاژەڵ قوربانی دەکرێ، بازاڕی فرۆشتنی ئاژەڵان لە رابردوودا گەرمدەبوو و چەندرۆژێک بەر لەجەژن، مەیدانەکانی فرۆشتنی ئاژەڵان جمەیان دەهات لە کڕیار، بەڵام ئەوەی ئەمساڵ لە مەیدانەکان بەدی دەکرێ، کەمی کڕیاری ئاژەڵانە و فرۆشیارانیش نەهاتنی مووچە و نالەباری رەوشەکە بە هۆکار دەزانن.
لە ساڵانی رابردوودا، رێژەی ئاژەڵانی ناوەخۆ بەشی بازاڕەکانی باشووری کوردستانی نەدەکرد و لە ناوەڕاستی عێڕاق و سنوورەکانی تورکیاو و ئێرانیشەوە هاوردە دەکران، بەڵام ئەمساڵ و لەم وەرزەدا زۆرتر پشت بە بەرهەمی ناوەخۆ دەبەسترێ و فرۆشیش کەمبووەتەوه، ئەمەش وایکردووە کەمتر هاوردەبکرێ، ئەگەرچی نرخی فرۆشتنی مانگا لە نێر و مێ جیاوازی هەیە، بەڵام لەبازاڕ گۆشتفرۆشان بە یەک نرخ دەیفرۆشن.
فرۆشیارانی ئەم مەیدانەی ئاژەڵفرۆشان دەڵێن ساڵی پار بە هاتن و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، لەم مەیدانە دا 100 بۆ 150 سەر ئاژەڵ لەرۆژێکدا ساخدەکراونەوه، بەڵام ئەمساڵ فرۆش دابەزیوە بۆ 30 سەر ئاژەڵ لە رۆژێکدا.
- 03-10-2014
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!