پۆلیسی سۆران: لە 9 مانگدا 14 کەس کوژراون
📊 Amar u Rapirsî
راماڵ قەسرەیی
لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران 14 کەس بەهۆکاری جیاجیا کوژراون و تاکو ئێستاش تەنها یەک تۆمەتبار دەستگیر کراوە.
عەمید ئەسکندەر بابەکر بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە 01-01-2014 تاکو 01-10-2014 لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران کە هەر چوار قەزای سۆران، چۆمان، مێرگەسور و رواندز لەخۆدەگرێت (14) کەس بەهۆکاری جیاجیا کوژراون، وتیشی: "سەرەرای هەڵە بەردەوامەکانمان بەڵام تاکو ئێستا تواندراوە یەکێک تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەین".
عەمید ئەسکەندەر وتیشی: هەر لەوماوەیەشدا چەندین رووداوی دزیکردن تۆمارکراون و پۆلیسیش توانیویەتی (77) کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر بکەن کە لەنێو تۆمەتبارەکاندا سێ ژن و چەند مێرمنداڵێک هەیە.
بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران تیشکیشی خستە سەر بەرنامەکانیان لە رۆژانی جەژن و وتی: وەکو جەژنەکانی رابردوو بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵیش بەرنامە و پلانی تۆکمەمان داناوە و مەفرەزەکانمان بەردەوام دەبن لەگەران و جێگیر بوون لە چەند شوێنێکی پێویست بۆ ئەوەی ئەمنیەتی سنورەکە بپارێزرێت و دڵنیاشی دایە هاوڵاتیانی ئه و گەشتیارانەی کە روو لە سەیرانگاکانی دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی و رواندز و مێرگەسور دەکەن ئەمنیەتیان پارێزراو دەبێت.
- 02-10-2014
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!