بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێنماییەکانی جەژنی قوربان و تاوانەکانی دوو مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند.
رائید کاروان عەبدولکەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 7 تاوان لە هەولێر تۆمارکراون، کە چوار لەو تاوانانە تاوانی کوشتن بوون و سیانیان دزی بوون". گوتیشی "8 تاوانباریش دەستگیرکراون".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی دوو ڕووداوی کوشتنی کرد، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، ئەویش ڕووداوی کوشتنی هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان بوو کە سەرلەبەیانی دوێنێ ڕوویدا، لەگەڵ ئەو ڕووداوەی کە منداڵێک لەلایەن زڕدایکییەوە کوژرا و هەوڵدرا وەک مردنێکی سروشتی پەردەپۆش بکرێت.
هاوکات باسی لە ڕووداوی کوشتنی ژن و منداڵێک کرد لە ناحیەی هیران لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و ئاشکرایکرد: "دوای چاودێرییەکی وردی پۆلیس تاوانبارەکە دەستگیرکرا و توانرا تەرمی ژن و منداڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هیران دەربهێندرێت".
لەبارەی بەرنامەی ڕۆژانی جەژنی قوربانەوە گوتی: "ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر بەرنامەیەکی تۆکمەمان داناوە و بەرنامەکەش ڕۆژێک بەر لە جەژن دەستپێدەکات".
- 30-09-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,859
Donnez votre avis sur ce produit!