لە بنچینەدا، خەڵکی گوندی#بێساران#ی سەربە شاری #سەوڵاوا#یە، کە بەهۆی کار و پیشەی باوکییەوە لە شاری #بانە# لە دایک بووەو هەنووکە لە شاری #مەریوان# نیشتەجێیە. زەبیحی بەهۆی پەیونەدی لەگەڵ ڕێکخراوی چریکە فیداییەکانی خەلقی ئێران لە زانکۆی دەرکرا و ماوەی 5 ساڵ و نیویش لە زیندانەکانی ئێران لە دەستبەسەریدا بوو.
ئەو ژنە چالاکە کوردە کتێبی (خەتەنەی کچان)نووسەر (رووناک فەرەج)ی لە زمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
پەروین زەبیحی هاوڕێ لەگەڵ پێنج چالاکی دیکەی مافی مرۆڤ، لەلایەن لێژنەی داوەرانی \سودویندئاماژەی بەوە کرد، کە ناتوانێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە وڵاتی ژنێڤ ئامادە بێت و گوتی: بەهۆی هێندیک کێشەوە ناتوانم سەردانی ژنێڤ بکەم و بڕیار وایە کسێکی دیکە بە نوێنەرایەتیی من، ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
رێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکە بۆ هەڵبژێردراوان، لە میانەی بیست و پێنجەمین دانێشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ژنێڤ بەڕێوە دەچێت.
زەبیحی دەشڵێت: من هەوڵ ئەدەم بەستێنی چالاکییەکانم تەنیا لە چوارچێوەی مەریوان و کوردستاندا قەتیس نەمێنیتەوە و لەگەڵ چالاکانی مەدەنیی سەرتاسەری جیهان لە پەیوەندیدا بم، بەڵام کاری هۆشیار کردنەوە و بردنە سەرەوەی ئاستی زانیاری و تێگەیشتوویی ژنان و چالاکییە فەرهەنگییەکانم لە مەریوان و شارەکانی دەوروبەریدا دەبێت.
ئەو ژنە چالاکە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد؛ هەنووکە ئەندامی کەمپەینی یەک ملیۆن واژۆ و تەعاونی گوندەکانم و ئەو بیۆگرافییەی کە لە میدیاکاندا سەبارەت بە من بلاو بۆتەوە زانیارییەکی کۆنن و جگە لەمانە ئەندامی هی چرێکخراوێک نیم.
لەگەڵ 5 ژنە چالاکوانی دیکەدا وە وەکوو براوەی خەڵاتی ڕەها هەڵبژێردرا.
[1]