لە 25-08-1994 لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان لەدایکبووه و لەساڵی 2005 دەستی بە یاری بۆکسێن کردووە، لەسەر دەستی ڕاهێنەرەکەی، یوسف ڕەمەزان، کە کوردێکی لوبنانییە پێگەیشتووه و زۆر بە متمانەوە هەموو یارییەکانی ئەنجامدەدات و لە زۆربەیاندا سەرکەوتن بەدەستدێنێت. ئه و ئێستا لە قوتابخانەی وەرزشیی بەشی بۆکسینک خوێندکارە، نزیکەی 40 تاوەکو 50 یاری لەسەر ئاستی ئەوروپا ئەنجامداوه و لە زۆربەیاندا بە لێدانی کوشندە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. زیاتر لە 30 جام و مەدالیای بردووەتەوە.
بادین، کە خاوەن بۆکسێکی بەهێزە، چاوەڕێ دەکرێت ناوبانگێکی زۆر لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەستبێنێت، پێشتر بەسەر چەندین بۆکسێنەری بەتوانای پۆڵەندی و هۆڵەندی و تورکی و چیکی و ڕووسیدا سەرکەوتووە، دوایین بردنەوەشی لەسەر حسابی جان جۆستینی بۆکسێنەری ئەمریکی بووە، کە له و یارییەشدا وەک سەرجەم یارییەکانی پێشوو بە ئاڵای کوردستانەوە چووە ناو حەلەبەی یاریکردن و ناو و ئاڵای کوردستانی بەرز ڕاگرت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,795