نژیار نێروەیی - ڕەڤەند گوهەرزی
ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەستیپێکرد و لە پارێزگای دهۆکیش 258 هەزار منداڵ دەکوترێن.
دکتور لوما حازم، سەرپەرشتی هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیج لە پارێزگای دهۆک بە خەندانی ڕایگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە 14ی ئەیلولی 2014، لەپارێزگای دهۆک هەڵمەتی (کوتان دژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان) دەستیپێکردوە، بۆ ئه و مەبەستەش 637 تیم بەشداردەبن، لەوانەش 590تیمی گەڕۆکن و ئەوی دیکەش لەناو بنکەکاندا پرۆسەکە دەگرنەئەستۆ.
وتیشی:، ئەم هەلمَەتە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەڵمەتەکە زیاتر لە 65 هەزار منداڵی ئاوارەکانی شنگال و زوممارو دەوروبەری و هەزار و 300 منداڵی ئاوارەی ڕوژئاوای کوردستانیش دەگرێتەوە.
- 14-09-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,915 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!