80%ی حاجیانی ئەمساڵ، تەمەنیان سەروو 50 ساڵە
📊 ئامار و راپرسی
پەیوەند جەلال
نزیکەی 80%ی ئەو کەسانەی ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستانەوە فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنن، تەمەنیان لەسەرووی پەنجا ساڵەوەیە و ژنانیش رێژەی 30% پێکدەهێنن.
مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە خەندانی راگەیاند: نزیکەی 80%ی حاجیانی هەرێم تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵەوەیە و ژنانیش رێژەی 33%ی حاجیانی هەرێم پێکدێنن.
ناوبراو کە وەکو تیمی وەزارەت لەگەڵ حاجیانی ئەمساڵ لەوڵاتی سعودیەیە روونیکردەوە: گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە بەشێوەیەکی ئاسایی لەکات و رۆژەکانی خۆیدا بەردەوامە و بڕیارە لە (48) کاتژمێری داهاتوشدا سەرجەم حاجیان بگەنە شاری مەدینە.
لەرۆژی 8ی ئەم مانگەوە سەفەری حاجییانی ئەمساڵ بۆ سعودیە دەستیپێکردووە و دەبێت تا هەفتەیەک سەرجەم ئەو کەسانە بگەنە شاری مەدینە کە کۆی گشتییان 3654 حاجین.
- 12-09-2014