پەیوەند جەلال
نزیکەی 80%ی ئەو کەسانەی ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستانەوە فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنن، تەمەنیان لەسەرووی پەنجا ساڵەوەیە و ژنانیش ڕێژەی 30% پێکدەهێنن.
مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە خەندانی ڕاگەیاند: نزیکەی 80%ی حاجیانی هەرێم تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵەوەیە و ژنانیش ڕێژەی 33%ی حاجیانی هەرێم پێکدێنن.
ناوبراو کە وەکو تیمی وەزارەت لەگەڵ حاجیانی ئەمساڵ لەوڵاتی سعودیەیە ڕوونیکردەوە: گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە بەشێوەیەکی ئاسایی لەکات و ڕۆژەکانی خۆیدا بەردەوامە و بڕیارە لە (48) کاتژمێری داهاتوشدا سەرجەم حاجیان بگەنە شاری مەدینە.
لەرۆژی 8ی ئەم مانگەوە سەفەری حاجییانی ئەمساڵ بۆ سعودیە دەستیپێکردووە و دەبێت تا هەفتەیەک سەرجەم ئەو کەسانە بگەنە شاری مەدینە کە کۆی گشتییان 3654 حاجین.
- 12-09-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,661 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!