خەڵکی بەشەرەفی کوردستانو ڕای گشتی
دوای تێکشکاندنی هێزە ڕەشە کوژەکانی داعش لەرۆژانی (31/8)و (1/9) پێشمەرگە شارۆچکەی یەنگجەی ڕزگار کردو بەڕەوشتی بەرزی پێشمەرگانە، سەرو ماڵی خەڵکی پاراست.
رۆژی (03-09-2014) پاشماوەی تێکشکاوی داعشەکان، دزەیەکیان کردەوە یەنگیجەو پێشمەرگە لێیان هاتەوە دەستو دیسان، بەزاندیاننو هەشت مەیتو هەمەرێکیشان لێ جێهێشتن.
بەڵام ڕۆژی (4/9) بەبێ ئاگاداری پێشمەرگە، هێزێکی چەکداری بێگانە، کاری ناشایستەی بەرامبەر تەرمی داعشەکان کردووە. کە ڕەفتاری وا دوورە لەخووڕەوشتی مرۆڤانەو هەڵسوکەوت لەگەڵ دیلو تەرم.
پێشمەرگە، لەکاتێکدا وێنەی ئەوکارە قێزەونەی بۆ مێژوو گرتووە، لەهەمانکاتدا، نەک بێبەری خۆی لەو ڕەفتارە ڕووندەکاتەوە، بەڵکو ئامادەیە، تەواوی ئەو شوێنانەی ڕزگار کراونو لەسایەی پێشمەرگەدان، بخاتە بەردەم ڕۆژنامەنووسانو هەرلایەکی چاودێری ڕووداوەکانو شەڕگەکان، بیانەوێ لێکۆڵینەوە بکەن. وێنەی گیراوی ڤیدۆکانیش بۆ تاوانەکە لەبەردەستدایە.
داواشمان وایە، ئەو ڕووداوە دڕندەیە، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو هێزە چەکدارەی ئەنجامیانداوە، بێ لێپێچینەوەو سزای یاسایی تێنەپەڕێ. تەنها سزاش بەرپەرچدانەوەی تاوانە، نەک تاوان بەتاوان وەڵام بدرێتەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا
ئاخاوتنی عەسکەری
هێزەکانی پێشمەرگە
05-09-2014
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,206 times
Write your comment about this item!