پێشمەرگە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە - میلیشیاکانی بەدر چەکدارانی داعش سەردەبڕن
📝 بەڵگەنامەکان
خەڵکی بەشەرەفی کوردستانو رای گشتی
دوای تێکشکاندنی هێزە رەشە کوژەکانی داعش لەرۆژانی (31/8)و (1/9) پێشمەرگە شارۆچکەی یەنگجەی رزگار کردو بەڕەوشتی بەرزی پێشمەرگانە، سەرو ماڵی خەڵکی پاراست.
رۆژی (03-09-2014) پاشماوەی تێکشکاوی داعشەکان، دزەیەکیان کردەوە یەنگیجەو پێشمەرگە لێیان هاتەوە دەستو دیسان، بەزاندیاننو هەشت مەیتو هەمەرێکیشان لێ جێهێشتن.
بەڵام رۆژی (4/9) بەبێ ئاگاداری پێشمەرگە، هێزێکی چەکداری بێگانە، کاری ناشایستەی بەرامبەر تەرمی داعشەکان کردووە. کە رەفتاری وا دوورە لەخووڕەوشتی مرۆڤانەو هەڵسوکەوت لەگەڵ دیلو تەرم.
پێشمەرگە، لەکاتێکدا وێنەی ئەوکارە قێزەونەی بۆ مێژوو گرتووە، لەهەمانکاتدا، نەک بێبەری خۆی لەو رەفتارە رووندەکاتەوە، بەڵکو ئامادەیە، تەواوی ئەو شوێنانەی رزگار کراونو لەسایەی پێشمەرگەدان، بخاتە بەردەم رۆژنامەنووسانو هەرلایەکی چاودێری رووداوەکانو شەڕگەکان، بیانەوێ لێکۆڵینەوە بکەن. وێنەی گیراوی ڤیدۆکانیش بۆ تاوانەکە لەبەردەستدایە.
داواشمان وایە، ئەو رووداوە دڕندەیە، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو هێزە چەکدارەی ئەنجامیانداوە، بێ لێپێچینەوەو سزای یاسایی تێنەپەڕێ. تەنها سزاش بەرپەرچدانەوەی تاوانە، نەک تاوان بەتاوان وەڵام بدرێتەوە.
لەگەڵ رێزماندا
ئاخاوتنی عەسکەری
هێزەکانی پێشمەرگە
05-09-2014