نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار ئاوارە لە باشووری کوردستان دەژین
📊 Статистика и опросы
لەساڵی 2003 وە بەلێشاو عەرەب روو لە باشووری کوردستان دەکەن، بەجۆرێک ژمارەیان بە یەک لەسەر چواری دانیشتووانی کوردستان دەخەمڵێنرێت، دەگوترێت ئەمە تەعریبێکی بێ رووبەڕووبوونەوەیە و رووی لە کوردستان کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار ئاوارە روویان لە باشووری کوردستان کردووە، هەچەندە تائێستا هیچ ئامارێک لەبەردەستدا نییە بۆ زانینینی ژمارەی دروستی عەرەبەکان لەناو ئەو ئاوارانەدا.
بەگوتەی شارەزایان ئەو ژمارە زۆرەی عەرەب لە شارەکانی باشووری کوردستان زەنگێکی مەترسیدارە بۆ سەر دیمۆگرافیای کوردستان، ترسی ئەوە هەیە زمانی عەرەبی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە و کاریگەرییان هەبێت لەسەر زمان و دابونەریت و کۆمەڵگەی کوردیش، ئەوە جگە لە کاریگەری خراپی سیاسی و ئابووریی ئەوان لەسەر ناوچەکە.
- 03-09-2014
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!