فرۆشی کارگەکانی چیمەنتۆ بۆ 75% دابەزیوە
📊 ئامار و راپرسی
ئاسۆ سەراوی
بەرپرسانی کارگەکانی چیمەنتۆی (
بازیانبازیان و تاسڵوجە و ماس) باس لەدابەزینی ئاستی فرۆشی بەرهەمەکانیان دەکەن بەجۆرێک پێشتر بەرهەمی رۆژانەی ئه و سێ کارگەیە بەیەکەوە نزیکەی 45هەزار تەن بوە، بەڵام لەئێستادا بەرهەمی رۆژانەیان ناگاتە 15هەزار تەنیش. خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستبەسەردا گرتنی هەندێ ناوچەی عێراق وەک موسڵولەلایەن چەکدارانی داعشەوە کاریگەری راستەوخۆی هەبوە لەسەر دابەزینی فرۆشی ئەوان.
75%ی بەرهەمەکەیان بۆ ناوەڕاست و خواری عێراق بوە
بەڕێوەبەری کارگێڕیی و سەرچاوە مرۆیەکان لەهەردو کارگەی (بازیان، تاسڵوجە) کاروان مەحمود ئەحمەدئاماژە بەوە دەکات بەهۆی ئه و دۆخە ناجێگرەی بەمدوایە لەعێراقدا دروستبوە بەتایبەت دوای گرتنی شاری موسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە فرۆشی ئەوان 75% دابەزیوە، پێشتر رۆژانە زیاتر لە18هەزار تەن چیمەنتۆمان دەفرۆشت، ئێستا 5هەزار تەنێک دەفرۆشین. پێشتر 75%ی بەرهەمی ئه و دو کارگەیە بۆ ناوەڕاست و خواری عێراق بوە کە لە45% ئەوەش لەهەردو شاری موسڵ و سەلاحەدین فرۆشراوە، 30%ی بۆ ناوچەکانی تری خواروی عێراق چوە، بەڵام لەئێستابەهۆی گرتنی رێگاکانەوە کەمترین بڕی چیمەنتۆ لەسلێمانیەوە دەچێت بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق پێشتر رۆژانە نزیکەی 15هەزارتەن چیمەنتۆ هەر دەچوە بەغدا، بەڵام ئێستا ئەگەر هەزار تەن بچێت، جگەلەوە لەناوخۆی هەرێمیشدا نافرۆشرێ، چونکە زۆرینەی پرۆژەکان وەستاون. بەپێی زانیاریەکانی ئه و بەڕێوەبەرە نەچونی چیمەنتۆ بۆ ناوچەکانی تری عێراق نرخی تەنێک چیمەنتۆی لە و ناوچانە لە 70 دۆلار بەرزکردۆتەوە بۆ نزیکەی 100 دۆلار.
هۆکارێکی بێبازاڕییان هاوردەکردنی چیمەنتۆی بیانییە
هۆکارێکی تری بێبازاڕیی ئه و کارگانە وەک کاروان ئاماژەی پێدەکات هاوردەکردنی بڕێکی زۆری چیمەنتۆی بیانیە وەک ئه و دەڵێت رۆژانە نزیکەی 10هەزار تەن چیمەنتۆی ئێرانی بەنرخی تەنی بە60 دۆلار دێتە سلێمانیەوە، هەرچەندە لەوانەیە ئێستا ئەویش کەمیکردبێت، بەڵام بەراستی ئەوانەش هۆکارێکن بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ فرۆشی کەمبێت، پێویستە گومرگ لەسەر بەرهەمی دەرەکی زیادبکرێت، بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.هەرچەندە لەئێستا هەردو کارگەکە بەتەواوەتی بەرهەمیان کەمیکردوه و بەناڕاستەوخۆ کارەکانیان راگرتوە، بەڵام هیچ یەکێک لەکرێکارەکانیان دەرنەکردوە داهاتی نزیکەی 5هەزار خێزان لەسەر ئەم دو کارگەیەیە بۆیە هیچ کرێکارێکمان دەرنەکردوە بەئومێدی ئەوەین ئەم دۆخە باش بێت.
بەرهەمیان لە25هەزار تەنەوە بۆ 8 هەزار تەن دابەزیوە
کارگەی (ماس)یش کە بەهەمانشێوە کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆیە لەسلێمانی بەرهەم و فرۆشی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە،ئاراس عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری کارگێڕیی کارگەکە ئەوە دەخاتەرو کە پێش ئه و بارودۆخە نوێیەی عێراق بەرهەمی رۆژانەی کارگەکەیان نزیکەی 25هەزار تەن بوە، بەڵام لەئێستادا بۆ 8 هەزار تەن دابەزیوە، بۆ کەمکردنەوەی گرفتەکانیان ئه و بەڕێوەبەرە دو پێشنیار دەکات یەک بۆ پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بگیرێت لەهاوردەکردنی چیمەنتۆی بیانیچونکە لەئێستا هەرێم دەتوانێ بەرهەمی ناوخۆیی خۆی لەچیمەنتۆ دابین بکات. دو نرخی نەوتی رەشیشیان لەسەر هەرزان بکرێت.
پرۆژەکانی تریش هەڕەشەیان لەسەرە
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی فەرمان غەریب ئاماژە به و دەکات کە پێشتر ناوەڕاست و خواروی عێراق بازاڕێکی باش بوە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی کارگەکانی چیمەنتۆ لەسلێمانی، بەڵام خراپیی رێگاکانی هەرێم و بەغدا بەمدوایە بۆتە هۆی بێبازاڕییئه و کارگانه و ئه و وتی لەئێستادا بەرهەمی کارگەکانی چیمەنتۆ لەسلێمانی 60% تا70% دابەزیوە.ناوبراو ئەوەش دەخاتەرو کە هەر بەهۆی ئه و دۆخە نائارامەی دروستبوە زۆرێک لەپرۆژەکانی تریشیان روبەروی گرفت بونەتەوه و وتی لەبەشێک لەپرۆژەکانی وەبەرهێنانەوە نوسراومان بۆ دەکرێت بۆ راوەستاندنی کارەکانیان. ئه و هاوڕاشە لەسەر ئەوەی بەرهەمی چیمەنتۆی دەرەکی گومرگی زۆری بخرێتە سەر ئەمەش وەک پاڵشتیکردنێک بۆ بەرهەمی چیمەنتۆی ناوخۆیی.
23-08-2014