ئێمە ووتمان ؛ ئامادەین شەنگال بپارێزین، کەرکووک و مەخمور بپارێزین " هەم بانگەوازیمان کرد و هەمیش هەڤاڵانمان لە بەشی پەیوەندییەکان چوون و ئەم پێشنیارەیان پێشکەش کرد. بەڵام قبولیان نەکرد. ئەگەر لەو بوارەوە ئامادەکاریی هەبواییە ئەمەی ئێستا ڕووی نەدەدا. ئەو گروپەی ئێمە ناردمان بۆ شەنگال دەستگیرکران."
" پێشنیارمان قبول نەکرا، گروپێکی پسپۆر، گروپێک بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکان بکات ناردمان، پێشمەرگەش ئاگاداربوون، (3)هەڤاڵ لەوانە 20 ڕۆژ بەرلەئێستا دەستگیرکران و تائێستا ئازاد نەکراون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێمە بەدەستمان کەوتوون لەزیندانی دهۆک ڕاگیراون. لێرەوە لە بەرپرسانی ئەوێ دەپرسم (ئێوە ئەوانتان دەستگیرکرد و دەستیشتان لەشەنگال بەردا، شەنگالتان بەجێ هێشت، ئێوە شەنگالتان بەردا، بەڵام ئەوتان بەرنەدان. بۆچی هاتبوون بۆ ئەوێ، هەڵبەتە بۆ ئەوەی پشتگیری ئێوەبکەن، بۆ ئەوەی شەنگال بپارێزن هاتبوون، بەڵام ئەمە پاداشتی ئێوەبوو.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 8,695 مرة