ئەو منداڵەی لە چیای شنگال لە دایکبوو
دهوک/وشە. نەوزاد هلۆری-
لەو رۆژانەی کە هاووڵاتییەکانی شنگال ئاوارەی چیای شنگال بوون، ئافرەتێکی دوو گیان لە چیاکە منداڵێکی بە تەندروستییەکی باشەوە لە دایکبوو، ئێستاش دوای رزگارکردنی ئاوارەکانی چیاکە، منداڵەکە ناونراوە (چیا).
مەعاف حوسێن یەکێکە لە کەسوکاری ئەو خانەوادەیەی منداڵەکەیان لەچیای شنگال لە دایکبوو بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو منداڵە لە رۆژێکی زۆر ناخۆش و کارەساتبار لە دایک بوو، کە لەو کاتەدا ئێمە هیچ هیوایەکمان بە ژیان نەمابوو، بەڵام ئەو چاوەڕێی ژیان بوو، خۆشبەختانە ئێمەش هیوامان بە مانەوە لە ژیان دروست بوو، ئەویش بە ئومێدەوە چاوی بە دنیا هەڵهێنا.
هەروەها گوتی، دوای رزگاربوونمان و گەیشتنمان بە پەناگە ئارامەکان،منداڵەکەش تەندروستی زۆر باشە، بۆیە بڕیارماندا ناوی ئەو منداڵە بنێین (چیا)، بۆ ئەوەی هیچ کات ئەو رۆژە رەشانەمان لە بیر نەچێتەوە.
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!