رێکخراوی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ڕژێمی سوریا لە مانگی تەمموزدا زیاتر لە (2) هەزار سەربازی لێکوژراوە و ئەمەش گەورەترین گورزی سەربازییە کە لێیکەوتوە.
رێکخراوی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکدا ڕایگەیاندوە کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوو (2) هەزار و چوار سەربازی هێزەکانی ڕژێمی سوریا کوژراون کە (961) کەسیان سەربازی سەر بە سوپا بوون و (937) ی دیکەش سەر بە لیژنە ناوخۆییەکان و هێزەکانی بەرگری بوون.
رێکخراوەکە ڕاشیگەیاندوە کە لە مانگی تەمموزدا (28) چەکداری حزبولڵای لوبنان و (78) چەکداری شیعە لە بەرەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون، کوژراون و بە گەورەترین گورز لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە ڕژێمی سوریای بەناو دەکات.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە کە له و مانگەدا (2) هەزار و (260) چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون و هەزار و (67) هاوڵاتی مەدەنیش گیانیان لەدەستداوە و لە کۆی گشتی کوژراوەکانی مانگی تەمموزی ڕابردوو لە سوریا (5) هەزار و (343) کەسە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,198