- لە چوارچێوەی هەوڵە سیاسیەکانی (هەیئەی وەتەنیە) بۆ جێبەجێکردنی داواکانی گەلی کورد کە ڕێکەوتنەکەی (30) ی حوزەیرانی ساڵی (1930) پێشێلی کردبوون، ئەمڕۆ پیاوماقوڵانی سلێمانی و سەرەک عەشرەتە ناودارەکانی ناوچەکە جارێکیتر بروسکەیەکیان لە ڕێی مەندوبی سامی بریتانیاوە ئاڕاستەی عوصبەتولئومەم کردو هاوکات ڕۆژنامەی (ژیان)یش دەقی بروسکەکەی بڵاوکردەوە.