سلێمانی: لە 3 رۆژی پێش جەژندا زیاتر لە 6 هەزار سەر ئاژەل سەربڕدراوە
📊 Статистика и опросы
لە ماوەی سێ روژی پێش جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە شەش هەزار سەر ئاژەڵ سەربڕدراوە لە شاری سلێمانی.
زریان محەمەد، سلێمانی: بەپێی ئامارێک کە دەست ئاوینەنیوز کەوتووە، لە کوشتارگەی نوێ-ی سلێمانی لەقەرەگول، لەماوەی روژانی (چوارشەمە، پینج شەممە و شەممە)ی رابردوودا، 6945 سەر ئاژەل سەربڕدراون.
ئامارەکە ئەوەشی رونکردۆتەوە کە لە روژی (چوارشەممە)دا 2105 مەرو بزن و 160 ولاغ سەربردران، لەروژی (پێنج شەممە)دا 2858 مەرو بزن و 197 ولاغ سەربردراوه و لەروژی (شەممە)ەشدا 1500 مەڕو بزن و 125 ولاغ سەربڕدراون.
ساڵانی پێشوو لە روژانی پێش جەژندا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لە شاری سلێمانی سەردەبڕِدرا، ئەمەش وایکردووە سلێمانی ببێتە یەکەم شار لەسەر ئاستی هەرێم کەزۆرترین گۆشتی سوری تیادا دەخورێت.
- 29-07-2014
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!