ناسر ئوستادڕەحمانی ناسراو بە ئاوارە وڵات، ساڵی 1980 لە گوندی کولیجەی ناوچەی مەحاڵی مەهاباد لەدایکبووە. تا ساڵی 1999 لە مەهاباد ژیاوە و لەوێ خوێندوویەتی. لە 1999 تا 2009 لە نێو خەباتی شاخدا بووە. لە 2009وە لە باشووری کوردستان دەژی. خەریکی وەرگێڕانە و جاروبارە شێعرەکانی لە وێبلاگەکەیدا بڵاودەکاتەوە. دوو بەرهەمی چاپکراوی هەیە: 1-ئێمە هەوری بارانتانین(کۆمەڵە شێعر) ئەزموونێکی شێعری سێ قۆڵییە کە گەڵ تاپۆ مهابادی و سەیوان مانی. ساڵی 2003 لە شاخ چاپ و بڵاوبۆتەوە. 2-تەیری تەکباڵ (نۆڤلێت) ڕۆمانێکی "یاشار کەماڵ"ە و لە تورکییەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. ساڵی 2013 لە شاری هەولێر و لە لایەن گۆڤاری تورکیاناسییەوە چاپ و بڵاوبۆتەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,831