بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2018نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,785) پەڕتووک||
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەهبەر جەلال
رەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.
رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.
لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای ی
👫 رەهبەر جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەهبەر جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,065 | وێنە 58,178 | پەڕتووک PDF 10,785 | فایلی پەیوەندیدار 40,253 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,064 |
📝 روونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر شەرەکەی جەلەولا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
روونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر شەرەکەی جەلەولا
📝 بەڵگەنامەکان

لە میحوەری خانەقین جەلەولاوە
بابەت/ روونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر شەرەکەی جەلەولا

لەرۆژی 23-7/2014 دوای نیوەرۆ هیزەکەمان واتا لیوای 118 ی باڵەک گواستەوە بۆ ناو ناحیەی جەلەولا کە هێزەکە بریتی بوو لە 200 فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە، لەبارەگای فەوجی سێی لیوای 5ی سەر بەوەزارەت چاوەڕوانی کاتژمێری سفرمان دەکر، تا سەعات 1 ی شەو ماینەوە دوای ئەوە هێزەکانمان جوڵاند بۆ دەورو و بەری ناوچەی پارتی و نەخۆشخانەکان بەرەو ئیتیجاهی سەعدیە بەپانای یەک کیلۆمەتر بەرجادەو پشت جادە.

لە شەوی 24-7-2014 کاتژمیێر 2:30 شەو پەلاماری بنکەو بارەگاکانی (داعش)مان دا لەناحیەی جەلەولا بە پشتیوانی هێزی 2 کە لیوا حسێن مەنسور سەرپەرشتی دەکرد و هەندی هێزی موتەفەریقە، لەهەمان کاتدا بە پشتیوانی دەبابەو دۆشکەو 106 و راجیمە، بۆ کاتژمێر 8ی بەیانی هەمان رۆژ ئاخیر خاڵی نێوان سەعدیە و جەلەولا پاک کرایەوە خۆشبەختانە دەسکەوتمان هەبوو وەک سەیارە و چەک و تەقەمەنی.

بە فەرمانی کاک مەحمود سەنگاوی کە مەسوئولی میحوەرەکەیە لەو ناوچەیەدا ماینەوە لە ماوەی ئەم سەرکەوتنەدا چوار بریندارمان هەبوو لەناویاندا کاک (خالید حاجی عوسمان) کە فەرماندەی فەوجەکە بوو، کورە شەهیدیکی تریش بەناوی (شەماڵ ئەحمد کەرکوکی) قەسرێ یەکێک بوون لە بریندارەکان.

ناوەناوە دوژمن بە هاوەن و دۆشکە و قەناس و بیکەیسی تەقەیان لە ئێمە دەکرد تا ئەو کاتە ورەی پێشمەرگە زۆر بەرز و خۆڕاگر بوو تا کاتژمێر 11 پێش نیوەرۆ، لەم کاتە بەدواوە شەڕەکە بەرە بەرە بەرەو قورسی رۆیشت، ئێمە وەک لیوای 118ی باڵەک بەر جادەو پشت جادە لە دوو خانودا جێگیر ببوین لە کاتژمێر 11:30 فەرماندەیەکی لیوای 6ی پیادەی سەر بەوەزارەت لەم سنوورەدا پەیوەندی پێوە کردم وتی زۆر وریابن هەندێک هێزی داعش بۆلای ئێوە هاتن، قسەکەی راست بوو ئەوە بوو لە سیێ لاوە پەلاماریان داین شەڕەکە زۆر قورس بوو، منیش پەیوەندیم بەکاک مەحمود سەنگاویەوە کرد پێم وت کاک حسێن مەنسور ئاگادار بکەوە شوێنەکەی خۆی بەجێنەهێلێت وتی، بەسەر چاو ئاگاداری دەکەمەوە دواتر لەدەستە راستی خۆمان لەگوندی تبج کاک لیوا مەردان خۆی و لیوای کاک حاجی عوسمان جێگیر ببون پشتیوانی ئێمەیان دەکرد و لەدوژمنیان دەدا بە راجیمەو دۆشکە بۆئەوەی نەتوانن بێنە پێشەوە، خۆشیان شاهیدی راستیەکەن.

ئەوە بوو تا دەهات دوژمن نزیکتر دەبویەوە دەمەوێت راستیەک بخەمە بەرچاوی پێشمەرگە قارەمانەکان و کەس و کاری شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و ئەو هێزانەی لە ناوچەی میحوەری خانەقین جەلەولادان ئەم شوێنانەی سەرکەوتنمان تێدا بەدەستهێنا چۆن کەوتەوە دەستی دوژمن.

1- لیوا حسێن مەنسور کە مەسئولی هێزی پشتیوانی 2 وە ئەم هێزە بریتیە لە دەبابە و تۆپی گەورەو راجیمە و 106 و دۆشکە و هاوەن، کاتژمێر 12:30 ئاگادار کرامەوە لەلایەن جێگری لیوا کاک رەسوڵ قەندە کە تەنیا ئێمە ماوینەتەوەو لیوا حسێن مەنسور هەڵاتووە ئەم چەکانەشی لابووە کاتی هەڵاتن 3 دەبابە و 3 هەمەر و 106 و 6 دۆشکای سەر مێکزەمین و دەیان بیکەیسی و قەناس و زیاتر لە 100 سەرباز.

2- کاتێ ئەمەمزانی پەیوەندیم بە کاک مەحمود سەنگاویەوە کرد کە ناوبراو هەڵاتوە وە کاک محمود بۆ دڵنەوای من ئەی وت لەلاتان ماوە، بەڵام من بەچاوی خۆم و بەشاهێدی 30 پێشمەرگەی خۆمان بینیمان کەسی لێ نەماوەو شەهیدێکی لیوای 5 جێماوبوو کە پێشمەرگەکانمان بینیبویان.

3- لە کاتژمێر 1:30 شەڕەکە زۆر قورس بوو بەردەوام بووین تا کاتژمێر 2 دەیان لە دوژمنانمان کوشت لەکاتژمێر 2 هەواڵی شەهید بوونی کاکە عەمید (سەرباز گراوی) و بریندار بوونی دوو پێشمەرگەی تریان بۆ هێنام لەم کاتەشدا هیچ تەقەمەنیمان پێنەمابوو کە چەکەکانمان بریتی بوون لە بیکەیسی و قەناس و ئارپیجی و کلاشینکۆف.

4- ئێمە بۆیە شوێنەکەمان بە جێ هێشت نە هێزمان بۆ هات و نە تەقەمەنیشمان بۆهات دواتر دڵنیا بووم کە نە هێز نە تەقەمەنیشمان بۆ نایەت منیش گیانی پێشمەرگەم بەلاوە گرینگتر بوو.

5- بەو هێزەی مابویەوە دەمانتوانی تەنها شەهید و بریندارەکانمان دەرباز بکەین و نەکەوینە بەر دەستی دووژمن.

6- ئەو کاتەی شەهیدو و بریندارەکانمان گەیاندە نەخۆشخانەی جەلەولا کە ماوەی یەک کاتژمَیر بە پێ رێگامان بڕی، بەردەوام دوژمن تەقەی لێ دەکردین.

دوای ئەوە پەیوەندیم بە کاک محمود سەنگاوییەوە کرد کە لێپرسینەوەک بکرێت لەگەڵ من و حسێن مەنسور دا بۆچی ئێمەی ئاگادار نەکردینەوە لە هەڵاتنەکەی.
ئێمە وەک یەکەی 118 ی باڵەک داوای یاسایی لە هێزەکانی 70 لەسەر تۆمار دەکەین ماوەی دوو رۆژە چاوەڕوانی وەڵامی کاک مەحمود سەنگاویم بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەبووە بۆیە ئەم روونکردنەوە دەخەمە بەرچاوی هەموتان و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تا چیتر ئەم هەڵانە دووبارە نەبنەوە و کوڕی خەڵک بەکوشتن نەچێت.

لەکۆتایدا هەزاران سلاو لە گیانی برا شەهیدەکانمان داواکارم خوای گەورە بەبەهەشتیان شاد بکات و بریندارەکانمان زوو چاک ببنەوە.

لیوا صلاح دیلمانی
یەکەی 118ی باڵەک 26-7-2014
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
72%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 26 2014 11:44AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 26 2014 11:46AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,925 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
روونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر شەرەکەی جەلەولا
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەحمود سەنگاوی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574