- لە هەردوو گەڕەکی وەحدە و تەجنید شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارەکانی داعش ڕوویدا. شەڕەکە 7 کاژیری خایاند و تەواوی ناحیەکە کەوتە دەست هێزەکانی پێشمەرگەی کورستان. بەهۆی ئەو شەڕەوە، زیاتر لە 6 پێشمەرگە برینداربوون و پێشمەرگەیەکیش شەهیدبوو.
- ژمارەیەکی زۆری ئاوارە مەسیحیەکان بە درووشمی کۆتایی هێنان بەو زووڵم و داگیرکارییەی لە موسڵ بەرامبەریان دەکرێت، مەسیحیەکانی عەینکاوا بە ڕێپێوان و ناڕەزایی بەرەو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان دێن.
- فوئاد مەعسوم بە زۆرینەی دەنگ لە پەڕڵەمانی ئێڕاق بە سەرۆک کۆماری داگیرکەری ئێڕاق هەڵبژێردرا، بەمشێوەیە نێوبراو بووە دووەم سەرۆک کۆماری کورد لە ئێڕاقدا.
- بان کی مۆن، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێری کرد.
- چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر جەلەولا بۆ داگیرکردنەوەی ئەو شوێنانەی لەدەستیاندابوو، سەرئەنجام هەشت پێشمەرگە شەهید بوون و پێشمەرگەیەکی دیکەی دژە تیرۆریش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,591 times
Write your comment about this item!