راماڵ قەسرەیی
بەهۆی ئه و سەرمایەی کەلە کۆتای مانگی ئادارەوە ناوچەی باڵەکایەتی گرتەوە بووە مایەی لەناوبردنی بەشێکی زۆری بەروبوومی درەختەکانی ناوچەکە و زیانێکی زۆریش بەر درەخت و بەرهەمی گوێز کەوتووە.
محەمەد شێخە، بەرپرسی هۆبەی پاراستنی ڕووەک لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان بە خەندانی ڕاگەیاند: لەکۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ سەرمایەکی سەخت ناوچەی باڵەکایەتی گرتەوە کە ئەوکات سەرەتای دەرکەوتنی بەرهەمی زۆرێک لەدرەختەکانی ناوچەکە بوو بەتایبەت گوێز.
محەمەد شێخە وتیشی: "بەهۆی ئه و سەرمایەوە بەرهەمی تەواوی درەختەکان زیانیان پێگەیشت و بەپێی بەدواداچوونی ئێمە نزیکەی 50% بەرهەمی گوێز بەهۆی ئه و سەرمایە لەناوچوو بە بەراورد بەساڵی ڕابردووش ڕێژەی گوێز زۆر کەمی کردوە و دەتوانین بڵێین دار گوێزەکان ئەمساڵ بەرهەمیان نیو هێندەی ساڵی ڕابردووە".
باڵەکایەتی ژمارەیەکی زۆر دار گوێزی هەیە و گوێزی ئه و ناوچەیە بەناوبانگە، ساڵانە ڕەوانەی بازارەکانی هەرێم دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ بەرهەمی ئه و درەختە زۆر کەمی کردوە.
- 23-07-2014